رێکخراوێکی بواری ژینگە لە عێراق، زەنگی مەترسی لێدەدات و دەڵێت، لە ماوەی تەنیا دوو ساڵدا ملیۆنێک دار لەنێوچوون و، رووبەرە سەوزاییەکان کە وەک سییەکانی شارەکانن، تینوێتی و پیسبوون شەکەتی کردوون و فەوتاون."
روانگەی سەوزی عێراق رایگەیاند، "بەهۆی قەیرانی وشکەساڵی کە زۆربەی پارێزگاکان پێوەی دەناڵێنن، عێراق لە دوو ساڵی رابردوودا ملیۆنێک داری لەدەستداوە. وشکەساڵی و تینوێتی، بوونەتە هۆی وشکبوون و شکانی ئەو دارانە و پاشان وشکبوونیان دوای تووشبوونیان بە نەخۆشییەکانی دار وەک مۆرانە."
رێکخراوەکە دەڵێ: وشکبوونی دار و سەوزایی، پارێزگاکانی باشووری عێراقی گرتووەتەوە.
لە عێراق، رووبەری سەوزایی کەمترە لە رێژەی ستانداردی جیهانی و رووبەری سەوزایی بۆ هەر تاکێک تەنیا بە 0.2 دۆنم دەخەمڵێنرێت، ئەمەش زۆر کەمترە لە تێکڕای جیهانی کە 12 دۆنمە، ماڵپەڕی 'نمبیۆ' کە بایەخ بە ژیانی خەڵکی وڵاتانی جیهان دەدات، لە سەرەتای ئەم ساڵدا ئاشکرایکرد، هەر هاووڵاتییەکی عێراقی پێویستی بە 75 دارە بۆ ئۆکسجینی پێویست.
وەڵام بدەوه