پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، ئەنجوومەنی دەوڵەت یەکەم کۆبوونەوەی ڕاوێژکاری خۆی لەبارەی یەکلاییکردنەوەی پرسی داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان ئەنجامدا و بڕیارە ڕۆژی سێشەممە بە ئامادەبوونی دوو شارەزای وەزارەتی دارایی کوردستان کۆبوونەوەکەیەکی فراوان بکرێت. دوای چەندین مانگ لە دانیشتنی شاندی نێوان وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و عێراق لەبارەی داهاتی نانەوتی، سەرەنجام هەفتەی پێشوو لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بۆچوونی هەردوو شاندی هەرێمی کوردستان و عێراق لە پێنج پرسیاردا بۆ ئەنجوومەنی دەوڵەت نێردرا بۆئەوەی بۆچوونی خۆیان لەو باریەوە دەرببڕن.: ئەندامێکی ئەنجوومەنی دەوڵەت راگەیاند، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی (مداوەلە) ڕاوێژکاری لەنێوان بەشێک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی دەوڵەت کراوە، گەیشتوون بەو بڕیارەی پێویستە ڕۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە کۆبوونەوەیەکی ئەنجوومەنی دەوڵەت بکرێت، بەڵام دەبێ دوو نوێنەری شارەزای وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکە ئامادەبن، یەکێکیان یاسایی و ئەوەی دیکەیان ژمێریاری بێ.
کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی دەوڵەت لە کاتژمێر 9:00ـی بەیانی ڕۆژی سێشەممە دەکرێت، بەڵام بۆچوونی ئەنجوومەنەکە بەوە ڕاناگا بۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بنێردرێت و دەکەوێتە ڕۆژانی دواتر، ئەمەش بەپێی وتەی ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی دەوڵەت.
وەڵام بدەوه