كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق تیروپشكی بۆ ناوی ئەو كەسانە كرد كە بڕیارە بۆ هەڵبژاردنی مانگی 11ی ئەمساڵی عێراق وەكوو كارمەندی سەر سندووقی دەنگدان دەستبەكار بن.
خالید عهباس، بهرپرسی ئۆفیسی دهۆكی كۆمیسۆنی ههڵبژاردنی عێراق، راگەیاند: "ئەمڕۆ یەكشەممە 14/9/2025، تیروپشك بۆ ناوی ئەو كەسانە كرا كە ناوی خۆیان بۆ كارمەندی كۆمسیۆن تۆمار كردبوو."
ئاماژەی بەوەش دا، ئەمجارە ناوەكان لەنێو ئەپڵیكەشنێكە دەبێت و لەسەر مۆبایل دابەزێندرێت، ناوەكان ئاسان دەدۆزرێنەوە و ئێستا ناوەكان هەیە
خالید عهباس ئاشكراشی كرد، چاوەڕوان دەكرێت زیاتر لە دەیان هەزار كارمەند بەر هەرێمی كوردستان بكەون كە 10 هەزار كەسیان بۆ دهۆكە و مووچەی ئەو كەسانە لە نێوانی 150 بۆ 400 هەزار دینار دەبێت.
لێرەدا کلیک بکەن و ئەپڵیکەیشنەکە دابەزێنن و ناوەکانی تێدایە:
بۆ سیستەمی ئەندرۆید
بۆ سیستەمی IOS ئایفۆن
وەڵام بدەوه