Kurdistan Press - ماڵپەڕێكی ئەمەریكی لە ئاییندەدا عێراق ببێتە گۆڕەپانی ناكۆكییەكان ماڵپەڕێكی ئەمەریكی لە ئاییندەدا عێراق ببێتە گۆڕەپانی ناكۆكییەكان | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ماڵپەڕێكی ئەمەریكی لە ئاییندەدا عێراق ببێتە گۆڕەپانی ناكۆكییەكان

ماڵپەڕێكی ئەمەریكی ئاشكرای دەكات، پێشبینیی دەكرێت كە لە ئاییندەدا عێراق ببێتە گۆڕەپانی یەكلاكردنەوەی ناكۆكییەكانی نێوان ئیسرائیل و ئێران. جەختیش دەكاتەوە كە كشاندنەوەی سەرپشككردنی شەڕ لە عێراق و كەنداو، بە مانای كۆتوبەندكردنی یەكجارەكیی دەسەڵاتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ ئەنجامدانی هێرش نایەت.
كۆتایی هەفتەی رابردوو، كۆنگرێسی ئەمەریكا ئەو فەرمانی سەرپشككردنەی سەرۆكی ئەمەریكای كشاندەوە كە بۆ راگەیاندنی شەڕ لە ساڵی 2002 بۆ هێرشكردنە سەر عێراق و كەنداو دەریكردبوو.
ئەمڕۆ شەممە 13ی ئەیلوولی 2025، كەناڵی (وان نیوز)ی عێراقی بە پشتبەستن بە ماڵپەڕی (Task & Purpose)ی ئەمەریكی بڵاوی كردووەتەوە، پێشبینیی ئەوە دەكرێت كە عێراق ببێتە گۆڕەپانی یەكلاكردنەوەی ناكۆكییەكانی نێوان ئیسرائیل و ئێران، بە جۆرێك كە ئێستا عێراق بووە بە گۆڕەپانێكی كراوە لەبەردەم هێرشە وردەكانی ئیسرائیل.
ئەوەشی خستووەتە ڕوو كە چاوەڕێ دەكرێت ئیسرائیل ئەو پێگانە بۆردومان بكات كە گومانی ئەوەیان لێ دەكرێت، پەیوەست بن بە ئێرانەوە.
لە بەشێكی دیكەی راپۆرتی ئەو ماڵپەڕە ئەمەریكییە كە ماڵپەڕێكی تایبەتە بە گواستنەوەی هەواڵ لەبارەی كاروباری سەربازی و شەڕكەرە دێرینەكان و لایەنی بەرگریی ئەمەریكا، ئەوە خراوەتە ڕوو، تەنانەت ئەگەر ئەمەریكاش سەرپشككردنی شەڕ لە عێراق و كەنداو بكشێنێتەوە، هێشتا سەرۆكی ئەمەریكا پاساوی دیكەی دەبێت بۆ ئەنجامدانی هەر كردەوەیەكی سەربازی، بەڵام ”كشاندنەوەی راگەیاندنی شەڕ لە عێراق لە لایەن كۆنگرێسەوە، مانای وایە ئەمەریكا دەیەوێ لە ڕووبەڕووبوونەوەی راستەوخۆ لە عێراق و سووریا و لوبنان بكشێتەوە، لە بەرامبەریشدا ئازادییەكی فراوانتر بۆ جووڵەكردنی سەربازی بە ئیسرائیل دەدات.“

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه