وەزارەتی بازرگانی عێراق دەستپێکردنی (زیادکردنی منداڵ، بلۆککردن، و سڕینەوەی مردووەکان و هاوسەرگیری) لە چەند پارێزگایەک رادەگەیەنێت.
ئەو وەزارەتە دەڵێت، ئەم چالاکییانە لە پارێزگاکانی ماوەتەوە بە یەک لە دوای یەک دەستپێدەکرێن، دڵنیابوون لە بەشداریکردنی سەرجەم هاوڵاتیان بەپێی خشتەی کاتی دیاریکراو.
وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، پرۆسەی (زیادکردنی ئەندامانی خێزان، بلۆککردن، و سڕینەوەی مردووەکان) لە پسوڵەی خۆراک دەستپیدەکات. وەک یەکەم پارێزگاش پرۆسەکە لە پارێزگای واست کارادەکرێت ..
روونیشیکردووەتەوە; لەدوای پارێزگای واست، پرۆسەکە قۆناغ بەقۆناغ لەسەرجەم پاراێزگاکان کارادەبێت، بۆ دڵنیابوون لە بەشداریکردنی سەرجەم هاووڵاتیان بەپێی خشتەی کاتی دیاریکراو.
لەڕێگەی پرۆگرامی کارتی بەشەخۆراکی ئەلیکترۆنی، دەتوانیت لەڕێگەی مۆبایلەکەتەوە سەرجەم ئەو زانیاریانەی داخڵ کراون دەستکاری بکرێن لەڕووی زیادکردن وو سڕینەوە و بلۆککردن.
وەڵام بدەوه