رافد جبووری رۆژنامه‌نووسی عێراقی له په‌یامێكدا ده‌ڵێ، "ده‌سه‌ڵاتداران له عێراق هه‌وڵ ده‌ده‌ن به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت خۆیان له زه‌بری ئیسرائیل به‌دوور بگرن، رزگاركردنی كچه ئیسرائیلییهكهیش بابه‌تێكی گه‌وره‌یه". ئاژانسێكی ئه‌مه‌ریكیش ده‌ڵێ، "به‌ردانی تسوركۆڤ به گفتوگۆ بووه نه‌ك ئۆپراسیۆن".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 10ی ئهیلوول، رافد جبووری رۆژنامه‌نووسی عێراق له په‌یامێكدا ده‌ڵێ، "ده‌سه‌ڵاتداران له عێراق هه‌وڵ ده‌ده‌ن به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت خۆیان له زه‌بری ئیسرائیل به‌دوور بگرن، رزگاركردنی كچه ئیسرائیلییهكهیش بابه‌تێكی گه‌وره‌تره له‌وه‌ی راگه‌یاندنی ئێران باسی ده‌كه‌ن".
هاوكات ئاژانسی ئاسوشێتد پرێس بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئازادكردنی تسوركۆڤ له ئه‌نجامی گفتوگۆ بووه نه‌ك ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی.
هه‌رچه‌نده ماوه‌ی دوو ساڵه زیاتره تسوركۆڤ له‌لایه‌ن میلیشیاكانه‌وه رفێنراوه، كه‌چی له‌ناكاو شه‌وی رابردوو دۆناڵد تره‌مپ رای گه‌یاند، تسوركۆڤ ئازاد كراوه، گوته‌بێژی سوودانی ده‌ڵێ، له میانه‌ی ئۆپراسیۆنێكی تایبه‌تی گه‌ڕان بووه له نۆی ئهیلوول "دوێنێ" شوێنه‌كه‌ی ئاشكرا كراوه.
ئه‌لیزابێس تسوركۆڤ (Elizabeth Tsurkov) یان به رووسی (ئهلیزاڤیتا تسوركۆڤا) له 11ی تشرینی دووه‌می 1986، له شاری سانت پتروسبۆرگ له وڵاتی رووسیا له دایك بووه، دواتر له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی روویان له ئیسرائیل كردووه و ساڵانێك له‌وێ ژیاوه، بۆیه ئێسته تسوركۆڤ دوو ره‌گه‌زنامه‌ی هه‌یه (رووسی و ئیسرائیلی)، جیا له‌وه‌ش ئه‌وكاته‌ی گیرا قوتابیی دكتۆرا بوو له زانكۆی پرینستۆنی ئه‌مه‌ریكی، پسپۆڕییه‌كه‌ی سیاسه‌ته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بوو.
وەڵام بدەوه