دوای ئەوەی راکان جبوری تانەی لەبڕیارەکەی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان دا کە لەکاندیدی دووریانخستبوەوە، ئەمڕۆ دەستەی دادوەری بۆ هەڵبژاردنەکان بڕیاری کۆتاییان لەبارەی چارەنوسییەوە دەرکرد.
بەپێی بڕیارەکە کە واژوی سێ دادوەری لەسەرە، ئەمجارە بۆ هەتا هەتایە راکان جبوری دوورخرایەوەو جارێکیتر ناتوانێت بۆ هیچ هەڵبژاردنێک خۆی کاندید بکات.
دەستەکە دەڵێت: کەسی حوکمدراو نابێت خۆی کاندید بکات، بەتایبەت کەسێکی وەک راکان جبوری کە بە ماددەی 340ی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی تاوانبار کراوەو سزا دراوە.
وەڵام بدەوه