نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا ده‌ڵێ، "كه‌سانێك هه‌ن شه‌مشه‌كوێره‌ى تاریكین و ده‌یانه‌وێ كوده‌تا به‌سه‌ر پرۆسه‌ى سیاسیى له عێراقدا بكه‌ن".
ئه‌مڕۆ دووشه‌م هه‌شتى ئه‌یلوول، نوورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ عه‌شایه‌ره‌كانى بابل، باس له بارودۆخى ئێسته‌ى عێراق ده‌كات و ده‌ڵێ، "شه‌مشه‌مه‌كوێره‌ى تاریكى هه‌ن ده‌یانه‌وێ كوده‌تا به‌سه‌ر پرۆسه‌ى سیاسیى عێراق بكه‌ن".
له به‌شێكى تر‌ى قسه‌كانى مالیكى ده‌ڵێ، "هه‌ڵبژاردن شایسته‌یه‌كى نیشتمانییه و ناكرێت دوا بخرێت و هه‌ر دواخستنێك، واتاى كۆتایى پرۆسه‌ى سیاسى و دیمو‌كراتى ده‌گه‌یه‌نێت".
له ماوه‌ى رابردوودا نوورى مالیكى و هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا، به‌رده‌وام باسى كوده‌تاى سیاسى و گه‌ڕانه‌وه‌ى به‌عسییه‌كانیان بۆ ده‌سه‌ڵات كردووه و هه‌ندێك له چاودێرانى سیاسى ده‌ڵێن، مالیكى و ده‌وڵه‌تى یاسا ئه‌م بابه‌ته بۆ پروپاگه‌نده‌ى سیاسى به‌كار ده‌هێنن.
وەڵام بدەوه