Kurdistan Press - ئامادەکارییەکان تەواوکران ئامادەکارییەکان تەواوکران | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئامادەکارییەکان تەواوکران

د.سەباح سوبحی، پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان لە لێژنەی نەوت و غازی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە (8ی ئەیلوولی 2025)، ل ئاشكرای كرد، سەرجەم ئامادەکارییە تەکنیکی و کارگێڕییەکانی تایبەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان تەواو بوون و تەنیا دەرکردنی بڕیارێک لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵییەوە ماوە بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان بە شێوەیەکی فەرمی.

سوبحی، ئاشكراشی كرد، بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی كوردستان لەم دواییانەدا 50 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیادی کردووە، بەڵام پێویستە ڕێککەوتن لەسەر هەناردەکردنی نەوت سێ لایەنە بێت، لەنێوان حکوومەتی هەرێمی كوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لە بەغدا، لەگەڵ کۆمپانیا بیانییە وەبەرهێنەرەکان.

هەروەها گوتیشی: “ئەو هەنگاوانەی تا ئێستا نراون زۆر باشن، بۆرییەکە دوای ماوەیەکی درێژ لە وەستان، ئێستا بەتەواوی ئامادەیە بۆ پرۆسەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن.”

ئەو ئەندامەی لێژنەی نەوت و غازی پەرلەمانی عێراق، ئاماژەی بەوەش کرد، مادەی 12ی یاسای بودجە بەوردی باسی لە تەرخانکردنی 16 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک کردووە بۆ دابینکردنی تێچووی دەرهێنان و گواستنەوە و هەموو ئامادەكارییەك تەواو كراون، تەنیا ماوە بەغدا بڕیاری هەناردنەكردنەوەی بدات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه