Kurdistan Press - ئەم کارە بۆ ئێران سەری عێراق و سوودانی دەخوات ئەم کارە بۆ ئێران سەری عێراق و سوودانی دەخوات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەم کارە بۆ ئێران سەری عێراق و سوودانی دەخوات

ماوەیەكە راپۆرتەكان باسی تێوەگلانی فەرمی و نافەرمیی عێراق لە فرۆشتنی بە قاچاغی نەوتی ئێران لە رێگەی تێكەڵكردنی لەگەڵ نەوتی عێراق و فرۆشتنی بە ناوی نەوتی عێراق لە بازاڕەكان دەكرێت و تا ئێستە وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریكا دووجار سزای بەو هۆیەوە درەكردووە، ئەمڕۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاری پێكهێنانی لیژنەیەكی باڵای لێكۆڵینەوەی لەو بابەتە دا.

بەپێی راگەیەندراوێكی كورتی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیران رێنوێنیی پێكهێنانی لیژنەیەكی باڵای لێكۆڵینەوەی لەبارەی گومانی بەقاچاغفرۆشتنی نەوتی عێراق دەركرد.

روونی كردەوە، سوودانی فەرمانی داوە بە پێكهێنانی لیژنەیەكی باڵای لێكۆڵینەوە لە لایەنی پێوەندیدار بۆ لێكۆڵینەوە لەو زانیارییانەی لەبارەی بوونی گومانی گەندەڵی لە تێكەڵكردن و بەقاچاغفرۆشتنی بەرهەمە نەوتییەكان لە بەندەرەكانی عێراق یان لە ناو ئاوی نێودەوڵەتی دەكەن.

بەپێی بەیاننامەكە سوودانی دووپاتی لە دەستسووكنەكردن لەو دۆسیە كردووەتەوە، لیژنەكە دوای كۆتاهاتنی لێكۆڵینەوەكانی راسپاردەی خۆی پێشكەش ئەنجوومەنی وەزیران بكات بۆ وەرگرتنی رێوشوێنی پێویست بەپێی یاسا و بەو شێوەی پاڵپشتی لە ئابووریی نیشتمانی دەكات و سامانی گشتی دێتە پاراستن.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه