به‌رپرسێكى حه‌شدى شه‌عبى ئاشكراى ده‌كات به‌یانى ئه‌مڕۆ هێزێكى سووریا له‌گه‌ڵ حه‌شدى شه‌عبى كه‌وتووه‌ته شه‌ڕ له ناوچه‌ى ئه‌لبوكه‌مالى سنوورى نێوان عێراق و سووریا. به‌رپرسه‌كه‌ى حه‌شدى شه‌عبى چه‌كداره‌كانى سووریا به "ته‌كفیرى" ناو ده‌بات، ماڵپه‌ڕێكى ئیماراتیش ده‌ڵێ، "ناسنامه‌ى هێزه سوورییه‌كه نه‌زانراوه".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى پێنجى ئه‌یلوول، محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر سه‌ركرده له لیواى حه‌وتى حه‌شدى شه‌عبى به ماڵپه‌ڕى عه‌ینى ئیماراتى راگه‌یاندووه، به‌یانى ئه‌مڕۆ هێزێكى سووری له‌سه‌ر سنوور ته‌قه‌یان له چه‌كدارانى حه‌شد كردووه و ئه‌وانیش وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه، شه‌ڕه‌كه دوو سه‌عاتى خایاندووه.
جه‌عفه‌ر دووپاتى ده‌كاته‌وه له ریزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى هیچ كوژراو و بریندارێك نییه، سه‌باره‌ت به هێزه‌كه‌یش ده‌ڵێ، "چه‌كدارانى ته‌كفیرى بوون له ناو سووریا" كه‌چى ماڵپه‌ڕى عه‌ین ده‌ڵێ، "ناسنامه‌ى ئه‌و هێزه نه‌ناسراوه و حكوومه‌تى سووریا و ته‌نانه‌ت عێراقیش هیچ روونكردنه‌وه‌ییه‌كان نه‌داوه".
به‌رپرسه‌كه‌ى حه‌شد ئاشكرایشى كردووه له سنوورى سووریا جموجۆڵى چه‌كداران زیادى كردووه و ناشزانرێت بۆچى ته‌قه‌یان له حه‌شد كردووه.
عێراق به درێژى 599 كیلۆمه‌تر سنوورى له‌گه‌ڵ سووریا هه‌یه. دواى كه‌وتنى رژێمى ئه‌سه‌د و هاتنى ده‌سه‌ڵاتى شه‌رع، هێزه‌كانى عێراق له سنوور زیادیان كردووه، چونكه حكوومه‌تى عێراق كه له زۆربه‌ى لایه‌نه شیعه‌كان پێكهاتووه، دژى ده‌سه‌ڵاتى شه‌رعن له سووریا.
وەڵام بدەوه