Kurdistan Press - عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کارەبا لاسایی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کارەبا لاسایی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کارەبا لاسایی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە

ئەحمەد مووسا، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا دی عێراق،  هۆکاری پچڕانی ئەو هێڵەی کارەبای تورکیای ئاشکرا کرد کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ڕووی دا و جەختی لەوە کردەوە کە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ پرۆسەی نوێکردنەوەی تایبەتمەندیەکانی هێڵی عێراق بۆ ئەوەی لەگەڵ تایبەتمەندییە کارەبای تورکیا بگونجێت، کە بەردەوام نوێکردنەوەیان بۆ دەکرێت. هەروەها ئاماژەی بەوەشدا کە ئەنقەرە داوای ئەو پارە کەڵەکەکراوەی کردووە کە بەغدا قەرزارە بۆ کڕینی 600 مێگاوات لە ڕۆژێکدا. ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتی دارایی کاردەکات بۆ ئەوەی لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا پارەیان پێبدات، هەروەها کارمەندانی چاککردنەوە لە ئەرکدان بۆ تەواوکردنی کارەکانی نوێکردنەوەی تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان لە کەمترین ماوەدا.
گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق، هەروەها ئاماژەی بە دابەزینی ڕێژەی غازی هاوردەی لە ئێرانەوە کرد،د کە دیسانەوە بە نزیکەی 50% کەمی کردووە و لە نزیکەی 42 ملیۆن پێ سێجاوە  بۆ تەنها 20 ملیۆن پێ سێجا.
باسی لە هەوڵی جددی وەزارەتی کرد بۆ لاساییکردنەوەی ئەزموونی هەرێمی کوردستان لە دابینکردنی وزەی بەردەوام لە ڕێگەی پێوەرە زیرەکەکانەوە، کە پێشتر لە کۆمەڵێک بواردا جێبەجێ کراون.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه