سوپاسالاری پێشووی عێراق، هۆشداری لەبارەی خۆتێهەڵقورتاندنی میلیشیاكانی عێراق لە شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل دەدات، هاوكات لە كشانەوەی سوپای ئەمریكاش لە عێراق دەكات.
بابه‌كر زێباری، سوپاسالاری پێشووی عێراق راگەیاند: "هه‌بوونی هێزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق هێزێكی زۆر باشه بۆ سوپای عێراق، مانه‌وه‌یان له عێراق گرنگ بوو، من نازانم عێراق له چ روانگه‌یه‌كه‌وه ئه‌م بڕیاره‌ی داوه، به‌شێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیی به پرسی ناوچه‌كه‌وه هه‌یه، به‌تایبه‌ت گفتوگۆكانی ئێران و ئه‌مه‌ریكا نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتن، بۆیه ئه‌گه‌ری دووباره جه‌نگ له ناوچه‌كه به‌كراوه‌یی ماوه‌ته‌وه، له ناوخۆی عێراقیش هه‌ندێك گرووپ هه‌ن دان به هێزی سه‌ربازیی عێراقیدا نانێن، هه‌رچه‌نده ژماره‌یان كه‌مه، به‌ڵام مه‌ترسین، بۆیه ترس هه‌یه له ئه‌گه‌ری شه‌ڕی ئێران و ئیسرائیل یان ئه‌مه‌ریكا، ئه‌و گرووپانه عێراق له شه‌ڕدا بگلێنن، به‌شێكی دیكه‌ی ترسه‌كه له‌سه‌ر عێراق ئه‌وه‌یه كه له %92ی داهاتی عێراق له‌سه‌ر نه‌وته، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا سزای عێراق بدات له رووی ئابوورییه‌وه ئه‌م وڵاته وێران ده‌بێت، ئه‌گه‌ر حه‌شدی شه‌عبی له شه‌ڕی ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكادا تێوه بگلێت، به ده‌ردی حه‌ماس و حزبوڵا و حووسییه‌كان ده‌چن، چونكه هێزی بەرابەری ئه‌مه‌ریكایان نییه، ته‌كنه‌لۆژیای ئه‌مه‌ریكا بێوێنه‌یه، ئه‌وان چۆن وڵاتی خۆیان وێران كرد، حه‌شدیش هیچی له‌وه‌ی ئه‌وان زیاتر پێناكرێت.“
گوتیشی: "مانه‌وه و ده‌رچوونی ئه‌مه‌ریكا له عێراق هیچ له دۆخی ئه‌مه‌ریكا ناگۆڕێت، بگره بمینێته‌وه به‌هۆی شەڕه‌وه ره‌نگه زیان بكات، كاری ئه‌وان زیاتر له ئاسمانه‌وه ده‌كرێت، یانی له عێراق ئه‌گه‌ر له زه‌مینیش نه‌مێنێته‌وه بەڵام له ئاسمانه‌وه ده‌مێنێته‌وه، له حاڵه‌تێكیشدا ئه‌گه‌ر گرووپه‌كانی حه‌شد له عێراقه‌وه هێرش بكه‌نه سه‌ر بەرژەوەندییەكانی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل، به‌دڵنیاییه‌وه لێیان ده‌درێت.“
راوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان راشیگه‌یاند: ”ئه‌مه‌ریكا له‌م ناوچه‌یه شه‌ڕی رووبه‌ڕووبنه‌وه ناكات، شه‌ڕی ئه‌و له رێگای مووشه‌ك و درۆنه‌وه ده‌بێت.“
ده‌شڵیت: ”كوردستان بۆ ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان ئارامترین شوێنه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وان نییه و جوگرافیای كوردستان گرنگ و كاریگه‌ره له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، بۆیه هاتنیان بۆ كوردستان ئه‌مه وێنه‌كه‌یه، ره‌نگه هه‌ندێك لە هێزه‌كانیان ببەن بۆ رۆژئاوای كوردستان و به‌شێكیشیان له هه‌ولێر جێگیر بكه‌ن.“
بابه‌كر زێباری، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: ”هاوكاریی هاوپه‌یمانان بۆ پێشمه‌رگه به‌رده‌وامە و تا ئێستا هه‌ماهه‌نگی هەر هەیە و بودجە‌ی بۆ ساڵی 2025 دانراوه كه پێشمه‌رگه‌ی له‌ناودایه.“
وەڵام بدەوه