سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی عێراق بۆ رۆژنامه‌ی (ئیره‌م نیوز)ی ئیماراتی ڕایگه‌یاندووه كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ره‌تی كرده‌وه كه هیچ گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی عێراق بكات، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی دێ كه ئه‌مه‌ریكا و حه‌شد دانوستان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتوودا ئه‌مه‌ریكا سزای حه‌شد نه‌دات و هه‌روه‌ها كار بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌شد نه‌كات.
سه‌رچاوه‌كه ڕاشیگه‌یاندووه، به‌شێك له گرووپه میلیشیاكان هه‌ندێك لایه‌نی ناوخۆ و ئیقلیمییان راسپاردووه بۆ ئه‌وه‌ی نێوه‌ندگیری له‌نێوان ئه‌مریكا و گرووپه میلیشیاكان بكه‌ن و نامه‌ی گرووپه‌كان بگه‌یه‌نن به واشنتۆن كه گرووپه چه‌كداره‌كان كار و چالاكییه‌كانیان كه‌م بكه‌نه‌وه و هه‌روه‌ها حه‌شد پابه‌ندی بڕیاره‌كانی حكوومه‌تی عێراق ده‌بێ، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌ركرده‌كانی حه‌شد به ئامانج نه‌گرێت.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خسته روو، كه ئه‌مه‌ریكا ره‌تی ده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ گرووپه چه‌كداره‌كان بكه‌وێته گفتوگۆوه و هه‌روه‌ها هه‌ر گفتوگۆیه‌ك له ڕێگه‌ی حكوومه‌تی عێراقه‌وه ده‌كات.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه ڕاپۆرتێكی دیكه‌ی بڵاو كرده‌وه و له زاری شاره‌زایانی كاروباری نێوده‌وڵه‌تی ئه‌وه ده‌خاته روو كه ئه‌مه‌ریكا له ماوه‌كانی داهاتوودا له عێراق ده‌دات، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی تۆڕێكی به‌خاچاغبردنی نه‌وتی ئێران كه له‌لایه‌ن میلیشیاكانی عێراقه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرا ئاشكرا بوو.
شاره‌زایان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كه میلیشیاكان تواناكانى عێراق وه‌ك ئامرازێك بۆ پاڵپشتیی تاران به‌كار ده‌هێنن و ئه‌وه‌ش له ده‌رگای پشته‌وه بۆ پاڵپشتیی ئێران له رووی ئابووری و سه‌ربازیی ده‌گوزانه‌وه، به‌تایبه‌ت له‌م سه‌روبه‌نده‌ی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا كه سه‌پێنراونه‌ته سه‌ر ئێران.
ئاشكرا كراوه كه ئه‌مه‌ریكا له‌م دواییه‌دا سزای سه‌پانده سه‌ر تۆڕێكی كه‌شتی نه‌وتهڵه‌گری عێراقی كه پیاوێكی عێراقی بۆ به‌قاچاغبردنی نه‌وتی ئێران كاری كردووه، له‌ژێر په‌رده‌ی ئه‌وه‌ی كه گوایه ئه‌و نه‌وته نه‌وتی عیراقه.
شاره‌زایان ئه‌وه‌ش ده‌خه‌نه ڕوو كه ئه‌مریكا سزای عێراق ده‌دات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ژێر سێبه‌ری عێراق، ئێران نه‌وتی خۆی ساغ ده‌كاته‌وه و هه‌روه‌ها دۆلار به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
وەڵام بدەوه