کۆنگرێسی ئەمریکا: پێویستە هەوڵەکانی ڕێگری حکومەتی عێراق لە پێدانی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم کۆتایی پێبێت
جۆ ویلسۆنی نوێنەری ویلایەتی کارۆلینای باشورو و ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا، پڕۆژە هەموارێکی پێشکەش بەکۆنگرێسی ئەمریکا کرد کەتیایدا چەند پێشنیارێکی سەبارەت بەپشتیوانی سیاسی و ئابوری وئەمنی ئەمریکا بۆ هەرێمی کوردستان لەخۆی گرتوەو تیایدا هاتوە:
• هەرێمی کوردستان هاوبەشێکی ستراتیژی و گرنگی ئەمریکایە
• لە هەموارەکەدا داوا لە حکومەتی عێراق کراوە هەوڵەکانی بۆ ڕێگریکردن لە پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕابگرێت.
• هەموارەکە جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە بەغدا هەوڵەکانی ڕابگرێت بۆ ئەوەی حکومەتی هەرێم لە پەرەپێدان و هەناردەکردنی سەرچاوە نەوتییەکانی بەردەوام بێت.
• جیا لەمەش هەموارەکە جەختی لەسەر بابەتی ئەوهێرشانە کردوەتەوە کەلەماوەی ڕابردودا کراوەتە سەرکێڵگە نەوتیەکانی هەرێم و تیایدا هاتوە داوای کۆتایی هێنان بەو هێرشانە دەکەین کە لەلایەن میلیشیاکانی سەر بە حکومەتی عێراقەوە دژی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێن.
• لەکۆتایی هەموارەکەدا جەخت لەسەر پشتگیری ئەمنی ئەمریکا کراوە بۆ هەرێم و ئاماژەی بەوەدا کە ئەمریکا پشتگیری لە دابینکردنی ڕێوشوێنی ئەمنی پێویست بۆ حکومەتی هەرێم دەکات بۆ بەرگریکردن لە خۆی لە بەرامبەر هێرشەکانی ئێران و میلیشیاکانی سەر بە حکومەتی هەرێم.
وەڵام بدەوه