شاندێک بەرەو بەغدا بەڕێکەوت. هەوڵێکی دی هەیە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەربکرێت، بویە هەر ئەمشەو شاندێکی کوردستان گەیشتە بەغدا.
سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە، تا ڕادەیەک ئاسانکاری بۆ تێگەیشتن لەسەر بابەتی داهاتی نانەوتی لەنێوان هەولێر و بەغدا دروست بووە و ئەگەری کەمە پێویست بە پرسیارکردن بە ئەنجوومەنی دەوڵەت بکات. بەڵام لە دۆخی نەگەیشتن بە ڕێککەوتن، پرسیار ئاراستەی ئەنجوومەنی دەوڵەت دەکرێت بۆ ڕوونکردنەوەی یاسایی لەسەر ماددەکانی پەیوەندیدار بە داهاتی نانەوتی، پێویستە هەردوولا پابەندی ئەو ڕوونکردنەوە یاساییە بن.
وەڵام بدەوه