Kurdistan Press - ئەمریکا بەردەوامە لە کشاندنەوەی سەربازەکانی لە عێراق ئەمریکا بەردەوامە لە کشاندنەوەی سەربازەکانی لە عێراق | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمریکا بەردەوامە لە کشاندنەوەی سەربازەکانی لە عێراق

سەگڤان سندی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: هێزەکانی ئەمریکا بەردەوامن لە کشانەوە لە بنکەکانی عەین ئەسەد لە ئەنبار و ڤیکتۆریا لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا و لە ماوەیەکی نزیکدا بە تەواوی هێزەکان ئەو بنکانە جێدەهێڵن.

 بەشێکی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەکشێنەوە، بەرەو بنکەکانی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای کوردستان - سووریا دەچن.

 هاوکات بەشێکی زۆر لەو سەربازانەی ئەمریکا لە عێراق، دەگوازرێنەوە بۆ بنکەی سەربازیی ئەو وڵاتە لە هەولێر، ژمارەی سەربازەکان لە زیاتر لە دوو هەزار سەربازەوە بۆ کەمتر لە 500 سەرباز لە هەولێر کەم دەبێتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه