Kurdistan Press - فۆڕمی دامەزراندن بەم زووانە کارا دەکرێت فۆڕمی دامەزراندن بەم زووانە کارا دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

فۆڕمی دامەزراندن بەم زووانە کارا دەکرێت

فۆڕمی دامەزراندن بەم زووانە کارا دەکرێت

وەزارەتی تەندروستیی عێراق،

کاراکردنی فۆرمی ئەلیکترۆنیی بۆ دامەزراندنی ناوەندیی راگەیاند و خشتەی کاتی پێشکێشکردنی بەگوێرەی پسپۆڕییەکان بڵاوکردەوە. فۆرمی دامەزراندنی تایبەت بە پزیشکان و دەرچووانی پەرستارانی هەرێمی کوردستان 1-9 دادەخرێت.

بەگوێرەی راگەیێندراوێکی وەزارەتەکە، کاتی پێشکێشکردن بەم شێوەیە دەبێت:

- دەرچووانی کۆلێژەکانی پزیشکیی ددان: لە یەک تاوەکو 14ـی ئەیلوولی 2025.

- دەرچووانی کۆلێژەکانی دەرمانسازی: لە 15ـی ئەیلوول تاوەکو یەکی تشرینی یەکەمی 2025.

- دەرچووانی پەیمانگەکان بە هەموو پسپۆڕییەکانیانەوە: لە یەکی تشرینی یەکەم تاوەکو یەکی تشرینی دووەمی 2025.

- دەرچووانی کۆلێژە تەکنیکییەکان: لە یەکی تشرینی دووەم تاوەکو یەکی کانوونی یەکەمی 2025.

- دەرچووانی دەرەوەی عێراق و دەرچووانی کۆلێژ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان: لە یەکی تاوەکو 15ی کانوونی یەکەمی 2025.

وەزارەتەکە روونیکردووەتەوە، فۆرمی تایبەت بە پزیشکانی دەرچووی دەرەوەی عێراق و هەرێمی کوردستان، هەروەها فۆرمی دەرچووانی پەرستاریی هەرێمی کوردستان، بەیانی رۆژی 1-9-2025 دادەخرێت

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه