پەرلەمانی عێراق بەسەرۆکایەتی مەحمود مەشهەدانی کۆبویەوە، نیساب تەواو کرا و کۆبونەوەکە دەستی پێکرد، بەڵام پەرلەماتارە شیعەکان فشاریان لە مەحمود مەشهەدانی نەکرد تاکو یاسای حەشد بخاتە بەرنامەی کاری پەرلەمانی عێراقەوە، لەبەرانبەردا دەنگ بە چەند یاسایەکی لاوەکی دراوە، لەوانە هەمواری یاسای وەزارەتی پەروەردە ژمارە 22ی ساڵی 2011
شیعەکان چەند ڕۆژێکە فشاریان بۆسەر د.شاخەوان عبداللە دەسپێکردوە بۆ ئەوەی سەرۆکایەتی ئەو دانیشتنە بکات کە بڕیارە تێیدا دەنگ بە یاسای حەشدی شەعبی بدرێت، بەواتایەکی تر شیعەکان دەیانەوێت بەدەستی کوردێك ئاگرەکە هەڵبگیرسێنن و حەشد تێکەڵی هێزە فەرمیەکان بکەن، بەئامانجی ئەوەی خۆیان لە دەرەنجام و کاردانەکانی ئەو هەنگاوە بپارێزن و وای نیشان بدەن کە هەموو پێکهاتەکانی عێراق دەیەوێت حەشد ببێتە هێزی یەکەم و فەرمی حکومەت
وەڵام بدەوه