Kurdistan Press - کاروانێکی تری هێزەکانی ئەمریکا کشانەوە کاروانێکی تری هێزەکانی ئەمریکا کشانەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کاروانێکی تری هێزەکانی ئەمریکا کشانەوە

ئێوارەی دوێنێ كاروانێكی تری هێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق، بەرەو بنكەی شەدادیی باشووری شاری حەسەكەی سووریا كشانەوە. ئەوەیش لە ماوەی 24 سەعاتدا كشانەوەی دووەمین كاروانی ئەو هێزەیە كە لە عێراقدان.

بەپێی گوتەی پەیامنێری پێگەی "شەفەق نیوز"، ئێوارەی دوێنی چوارشەم هێزێكی زۆری ئەمەریكی كە لە ژمارەیەك تانك و زرێپۆش و سەرباز پێكهاتوون، پێشتر لە بنكەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار بوون، بەرەو بنكەی شەدادیی باشووری شاری حەسەكە كشانەوە و لەوێ جێگیر بوون. ئەویش بەپێی بڕیاری پنتاگۆن كە بڕیاری داوە تا كۆتایی ئەمساڵ هێزەكانی لە عێراق بكشێنێتەوە.

ئاماژە دراوە كە كاروانە سەربازییەكە پێكهاتووە لە 80 باربەر كە كەلوپەلی لۆجیستی، هەروەها تانك و زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی سەربازی و ژمارەیەك سەرباز كە تا ئێستە ژمارەیان بە دروستی ئاشكرا نەكراوە.

دووپات كراوەتەوە كە لە ماوەی 24 سەعاتدا، ئەمە دووەمین كاروانی سەربازیی ئەمەریكایە كە لە عێراقەوە بەرەو سووریا كشاوەتەوە.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوە دا كە سێشەمیش كاروانێكی سەربازیی هاوشێوەی ئەمەریكا، لە عێراقەوە گەیشتووەتە خاكی سووریا، ئەو كاروانەیش لە 50 باربەر و تانك و زرێپۆش پێكهاتووە و گەیشتوونەتە بنكەكانی خراب جیر و قرسك لە دەورەبەری شاری حەسەكە.

بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق، تای ترسی لەلای عێراقییەكان بەتایبەتی حكوومەت و هێزەكانی دروست كردووە، لە ئێستەوە لێدوانی هەمەجۆر لەوبارەیەوە دەدرێ و هەندێك سەرچاوەیش پێشبینی شەڕێكی ناوخۆیی لە عێراقدا دەكەن، بەتایبەتی بەهۆی هێزەكانی حەشدی شەعبی كە زۆریان پابەندی فەرمانەكانی حكوومەت نابن و لەوەیش زیاتر سەربە ئێران و رێنوێنییەكان لەوێوە وەردەگرن، بۆیە كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا وەك پێشبینی دەكرێ، هێزە توندڕۆ و تیرۆریستییەكان بە دەرفەتی وەربگرن و چالاكییەكانیان زیاتر بكەن

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه