Kurdistan Press - سێ یەم کاروانى هێزى ئەمریکا کشایەوە سێ یەم کاروانى هێزى ئەمریکا کشایەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سێ یەم کاروانى هێزى ئەمریکا کشایەوە

بەپێی رێككەوتنی بەغدا و واشنتن پێویستە لە مانگی ئەیلوولی داهاتوو هێزی سەربازیی هاوپەیمانان و ئەمەریكا لە بنكە سەربازییەكانیان لە عێراق بكشێنەوە، لە ماوەی دوایی جموجۆڵێك بنكە سەربازییەكانی ئەوانی لە عێراق گرتووەتەوە و دوێنێ و ئەمڕۆ دوو كاروانی سەربازی عێراقیان بەرەو سووریا جێهێشتووە.

سەرچاوەیەكی ئاگەدار دەڵێت، دووەم كاروانی سەربازیی سوپای ئەمەریكا بنكەی سەربازیی عەین ئەسەدی لە پارێزگای ئەنبار بەرەو بنكە سەربازییەكانی ئەو وڵاتە لە سووریا جێهێشتووە، كاروانەكە لە ژمارەیەك بارهەڵگری پێك هاتووە لەناو پاسەوانیەتێكی توند، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەم لە عەین ئەسەدەوە رۆیشتوون بەرەو بنكە سەربازییەكانی ئەمەریكا لە سووریا، بەتایبەتی لە شاری حەسەكە.

ئەوە دووەم كاروانی سەربازیی سوپای ئەمەریكایە لە ماوەی 24 سەعات عێراق بەرەو سووریا جێبێڵن، كاروانەكان بریتی بوون لە ژمارەیەك بارهەڵگر كە كەرەستە و ئۆتۆمبێلی سەربازییان هەڵگرتبوو، وەك ئاماژەیەك بۆ دەست پێكردنی پاشەكشەی سەربازیی هاوپەیمان و ئەمەریكا لە عێراق.

دوێنێ سەرچاوەیەك ئاماژەی كرد كە یەكەم قۆناغی كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا لە بنكەی عەین ئەسەد بەرەو سووریا دەستی پێ كردووە، كاتێك دەست بە كشانەوەی هێزی سەربازیی هاوپەیمانان لە عێراق كراوە و یەكەم كاروانی سوپای ئەمەریكا لە بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار، كە ژمارەیەك بارهەڵگری سەربازی لەخۆ گرتووە و ئۆتۆمبێلی زریپۆشی سەربازییان هەڵگرتووە، بەرەو خاكی سووریا رۆیشتوون. 

هاوكات لەگەڵ كشانەوەی هێزە سەربازییەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانان، لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق نیگەرانیی خۆی لەو كارە دەربڕی بەوەی رێگە بۆ ئاڵۆزبوونی دۆخی تەناهی لە ناو عێراق و سنوورەكان لەگەڵ سووریا خۆش دەكات، عەباس جبووری شارەزای ستراتیجی پێی وایە كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا لە سایەی گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە، قۆناغێكی هەستیارە بۆ عێراق.

روونی كردەوە، كشانەوەكە مانای دروستبوونی بۆشاییەكی تەواو نییە، بەڵام دەبێتە هۆی لاوازبوونی توانای هەواڵگریی عێراق و پاڵپشتیی سەربازی كە هاوپەیمانان دابینیان دەكرد، بۆیە دوای ئەم هەنگاوە عێراق لە دووڕیانێك دەوەستێت، یان سوودلێوەرگرتنی بۆ بەهێزكردنی توانای هێزە تەناهییەكان و پاراستنی سەروەریی خۆی، یان رووبەڕووبوونەوەی مەترسیی سوودبینین لە دۆخەكە لە لایەن پاشماوەی تیرۆر و میلیشیاكانەوە، بەتایبەتی لە سایەی پەرەسەندنی ئاڵۆزییەكان لە نێوان ئیسرائیل و ئێران.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه