Kurdistan Press - پەیامێک لە محەمەد شیاع سوودانییەوە پەیامێک لە محەمەد شیاع سوودانییەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پەیامێک لە محەمەد شیاع سوودانییەوە

‎سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی 79ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرد و ستایشی ڕۆڵی مێژوویی پارتەکەی کرد.

‎ئەمڕۆ 16ـی ئابی 2025، پارتی دیموكراتی كوردستان مۆمی 79ـەمین ساڵەی دامەزراندنی دادەگیرسێنێت، لە ناوچە جیا جیاكانی هەرێمی كوردستان بەم بۆنەوە، مەراسیم و چالاكی جۆراوجۆر ئەنجام دەدرێت و بۆ یادی دامەزراندنی گەورەترین حیزبی كوردستان ئاهەنگ دەگێڕدرێت. هاوکات زۆرینەی کەسایەتی و سەرکردە سیاسییەکان پەیامی پیرۆزباییان ئاراستە کردووە. 

‎محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بروسکەی پیرۆزباییەکەیدا، ئاماژەی بە مێژووی تێکۆشانی پارتی و ڕۆڵی بنەڕەتیی کردووە، شانبەشانی هێز و لایەنە نیشتمانییەکانی دیکە، لە ڕووبەڕووبوونەوەی دیکتاتۆرییەت و بەشداریکردن لە بوونیادنانی عێراقی نوێی دیموکراتیدا.

‎هەروەها سوودانی جەختی لە گرنگیی بەردەوامیی هەوڵەکان کردەوە بۆ پارێزگاریکردن لەو دەستکەوتانەی کە بۆ هەموو ڕۆڵەکانی گەلی عێراق بەدەستهاتوون.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه