چاره‌نووسی مووچه‌ی مانگی شه‌ش و حه‌وت یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه
بڕیار وایه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 10ی 8ی 2025، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به سه‌رپه‌رشتی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی ئه‌نجامبدرێت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و دووباره هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت له پاشكۆی كۆبوونه‌وه‌كه باسده‌كرێت.
هه‌ربه‌پێی زانیارییه‌كان، پرسی نه‌وت به‌پێی ڕاپۆرتی لێژنه‌كان تاوه‌كو ڕادده‌یه‌كی زۆر یه‌كلایی بووه‌ته‌وه به‌وپێیه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت گه‌یشتووه‌ته 130 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژێك دا كه هه‌رێم 50 هه‌زاری بۆ پێداویستی ناوه‌خۆ پڕده‌كاته‌وه و 80 هه‌زاری له‌ڕێگای سۆمۆوه ده‌نێرێت بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان.
پرسی داهاتی نانه‌وتی خاڵی ناكۆكی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كۆنووسێكی هاوبه‌ش كه له‌لایه‌ن شاندی هه‌رێم و به‌غدا نووسراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌م پرسه له‌لایه‌ن ته‌یف سامییه‌وه ده‌برێته كۆبوونه‌وه.
وەڵام بدەوه