دادگای فیدڕاڵی ئەو سکاڵایەی ڕەتکردەوە کە داوای هەڵوەشاندنەوەی پێدانی پاسپۆرتی دیپلۆماسیی هەتاهەتایی بە پەرلەمانتار و خانەوادەکەی دەکرد.
سهرهتاى ئهمساڵ 2025 ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگی بە پێشنیازی یەکەم هەموارکردنەوەی یاسای پاسپۆرتی ژمارە 32ی ساڵی 2015 دا، سەرەڕای ناڕەزایەتییەکان. بهپێی یاساكه، پاسپۆرتی دیپلۆماسی بە درێژایی ژیان دهدرێت بە بەرپرسانى باڵا و ئەندامانی خێزانەکانیان.
لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا، ئەنجوومەنی نوێنەران ڕایگەیاند کە ئەم هەنگاوەی هەموارکردنەوە "پابەندبوونە بە بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی بەپێی بڕیارەکەی ژمارە (3/فیدراڵی/2023) کە لە مانگی شوباتی 2023 دەرچووە، و بە مەبەستی ڕێکخستنی میکانیزمی پێدانی پاسپۆرتی دیپلۆماسی بە ئەندامانی دەسەڵاتەکانی یاسادانان، جێبەجێکردن و دادوەری و کەسانی تر، و بۆ ئاسانکاری لە جێبەجێکردنی ئەرک و پابەندییەکانی سەرشانی ئەو کەسانەی کە ئەم یاسایە دەیانگرێتەوە بە باشترین شێوە."
وەڵام بدەوه