سودانی بڕیاری لەبارەی فەرمانبەرانی گرێبەستدا و هەرێمی كوردستانی بێبەش كرد
بەپێی زانیارییەكان، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، بڕیاریدا بە هەمیشەییكردنی هەموو فەرمانبەرانی گرێبەستی عێراق جگە لە هەرێمی كوردستان، لە كاتێكدا ماوەی دووساڵە حكومەتی عێراق فەرمانبەر دادەمەزرێنێت و ئامادە نییە هیچ پشكێك لە دامەزراندنی فەرمانبەر بە هەرێمی كوردستان ببەخشێت..
بڕیارەكەی سودانی لە كاتێكدایە، حكومەتی عێراق ئامادە نەبوو مووچەی فەرمانبەرانی گرێبەست لە هەرێمی كوردستان دابین بكات و داوای كرد هەرێمی كوردستان لە داهاتی ناوخۆ مووچەی فەرمانبەرانی گرێبەست خەرج بكات.
وەڵام بدەوه