Kurdistan Press - ئەمریکا هێرشی سەربازی دەگاتە سەر عێراق ئەمریکا هێرشی سەربازی دەگاتە سەر عێراق | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمریکا هێرشی سەربازی دەگاتە سەر عێراق

لەگەڵ پەرەسەندنی زیاتری دۆخە تەناهییەكە لە عێراق و ناوچەكە، شارەزایان پێشبینی دەكەن ئەمەریكا و ئیسرائیل جموجۆڵە جیاوازە سەربازییەكانیان فرەوانتر بكەن، بەتایبەتی لە بواری پاراستنی بەرژەوەنییەكانیان، لەناو بوونی ئاماژە بۆ ئەگەری كردنەئامانجی گرووپە چەكدارەكان لە عێراق.

نزار حەیدەر توێژەری سیاسی دەڵێت، تا ئێستە و بەشێوەیەكی سەرەكی عێراق پشت بە ئەمەریكا دەبەستێت لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیرییەكەی، جا لە رێگەی رێككەوتنی چوارچێوەی ستراتیجی یان پرۆتۆكۆلی بەرگریی هاوبەش بێت، یان لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، یان لە چوارچێوەی تر كە پێوەندییەكانی تەناهیی هەردوولا دیاری دەكەن.

روونی كردەوە، ئەمەریكا پێشبینیی پەرەسەندنی هێرشەكان لە عێراق لە چەند رۆژی داهاتوو دەكات، پێشبینی هەیە كە ئیسرائیل پەنا بۆ لەناوبردنی چەند ئەندامێكی گرووپە چەكدارەكان لە عێراق ببات، لەوانەی لە ماوەی رابردوو ئەوانیان كردە ئامانج، زیاتر گوتی، ئێستە ئەمەریكا بە دوو رێگە جموجۆڵ دەكات، یەكەمیان خۆپارێزی بە مەبەستی پاراستنی بەرژەوەندی و بنكە سەربازییەكانی و دووەم دابینكردنی ئاسایشی هاوپەیمانەكانی لە ناوچەكە لە سایەی ئەگەری پەرەسەندنی دۆخەكە

ئاماژەی كرد، ئەمەریكا توانا بەرگرییەكانی بەهێز دەكات، بەتایبەتی لە بواری ئاسمانی لەناو عێراق، جیا لە جموجۆڵەكانی لەسەر ئاستی هەرێمەكە وەك خۆسازدان بۆ هەر رووبەڕووبوونەوەیەك رەنگە لە ناوچەكە دروست ببێت، حەیدەر زیاتر گوتی، ئەگەری هەیە ئەمەریكا روو لە ئۆپراسیۆنی سەربازیی سنووردار لە دژی ئەو شوێنانەی هێرشی درۆنیان لێوە دەكرێت یان جبەخانەی چەكی هەندێك لە گرووپە چەكدارەكان بكات، ئەوەش وا دەكات عێراق زەرەرمەندی گەورە بێت ئەگەر ئەو گرووپە چەكدارانە لە پێداگرتن بەردەوام بن، سەرەڕای هەوڵەكانی حكوومەت بۆ كۆنترۆڵكردنی چەكی بەرەڵا. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه