نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق شێوازی خەرجكردنی مووچە و رێككەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد بڵاودەكاتەوە.
لە راگەیەندراوەكەی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراقدا هاتووە، حكومەتی هەرێم بەپەلە نەوتی بەرهەمهێنراوی كێڵگە نەوتییەكان رادەستی كۆمپانیای سۆمۆی نیشتمانی دەكات و وەزارەتی دارایی عێراق پابەند دەبێت بە پێدانی 16 دۆلار راستەوخۆ بەپێی یاسای بودجەی هەمواركراو وەك كرێی كۆمپانیا نەوتییەكان لەگەڵ رادەستكردنی بڕی 230 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە.
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، بڕی 50 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بۆ پێداویستیی ناوخۆ لە نەوت تەرخاندەكرێت مانگانە 120 ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆ رادەستی بەغداد دەكرێت.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لیژنەیەكی هاوبەش لە نێوان حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێم پێكدەهێندرێت بۆ تەواوكردنی رێكارەكانی بە بانكیكردنی مووچە بە پشتبەستن بە بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق كە نابێت زیاتر بێت لە سێ مانگ.
ئەوەشخراوەتەڕوو، لیژنەیەكی هاوبەش لە نێوان هەردوو وەزارەتی دارایی عێراق و دیوانی چاودێریی عێراق بە هەماهەنگیی وەزارەتی دارایی هەرێم و دیوانی چاودێریی دارایی هەرێم بۆ دیاریكردنی پشكی هەرێم لە ئینفاقی فیعلی و چۆنییەتی چارەسەركردنی كێشەكان پێكدەهێندرێت.
جەختیشدەكاتەوە كە وەزارەتی دارایی عێراق دەستدەكات بە خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دوای جێبەجێكردنی رێككەوتنەكە.
وەڵام بدەوه