موقتەدا سەدر، سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانی شیعە (ڕه‌وتى سه‌در)، ئه‌مڕۆ پێنجشەممە (17ى 7ى 2025) ڕایگەیاند، کارەساتهكهی کووت، گەندەڵی ئەوانى (مه‌به‌ستى له حكوومه‌ته)، ئاشکرا كرد.
موقتەدا سەدر لە بەڵگەنامەیەکدا کە ئه‌مڕۆ بڵاوی كردووه‌ته‌وه، نووسیویەتی "کارەساتی کووت گەندەڵییەکانیان ئاشکرا دەکات".
ئاگر لە پێنج نهۆمی هایپەرمارکێتی "کۆرنیش" کە چه‌ند ڕۆژێكه لە شاری کووت له ناوه‌ندى پارێزگاى واست له خۆرهه‌ڵاتى عێراق، كراوه‌ته‌وه، كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه ده‌یان كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا كه نزیكه‌ى 15 كه‌سیان به‌هۆى زۆرى سووتانیانه‌وه ته‌رمه‌كانیان ناناسرێته‌وه.
وەڵام بدەوه