Kurdistan Press - شاندێکی هەرێم دەچێتە بەغدا شاندێکی هەرێم دەچێتە بەغدا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شاندێکی هەرێم دەچێتە بەغدا

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ وەفدێکی حکومەتی هەرێم بە مەبەستی گەیشتن بە رێککەوتن دەگەنەوە بەغدا.

بەهادین نوری ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجومەنی نوێنەران عێراق رایگەیاند، "لیژنەکەیان بانگهێشتی حیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراقیان کردووە، سەبارەت بە پرسی نەوتی هەرێم رایگەیاندووە، “تا ئێستا دانوستانەکان نەگەیشتوون بە ئەنجام، بەتایبەت لەسەر دوو خاڵ، بڕی بەکارهێنانی ناوخۆیی نەوت، رادەستکردنی داهاتەکان بە حکومەتی فیدراڵ."

ئاماژەی بەوەشکرد، بە وتەی وەزیری نەوت حکومەتی هەرێم پابەندنییە بەو رێککەوتنەی پێشتر لەبارەی ماددەی 12 ی یاسای بودجەوە کراوە، کۆمپانیای راوێژکاریی ئامادەیە، بەڵام هەرێم رەتیدەکاتەوە، بەڵام حکومەتی فیدراڵ سەرجەم رێککارەکانی تایبەت بە هەناردەکردنەوەی نەوتی لە رێگای بەندەری جەیهانی تورکی تەواو کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ وەفدێکی حکومەتی هەرێم دەچنەوە بەغداد، بەمەبەستی گەیشتن بە رێککەوتن لەسەر ئەو پێشنیارانەی کراون.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه