KurdistanPress...

CLOSE

ئەمریکا لەبارەی هەرێمی کوردستان بە توندی هاتە دەنگ

لەبارەی هێرشە درۆنییەکانی دوو ڕۆژی ڕابردوو بۆ سەر دوو کێڵگەی نەوتی لە هەرێمی کوردستان، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ڕایگێنراوێکی بڵاوکردەوە، دەڵێت: ئەم هێرشانە مایەی قبوڵکردن نین.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ڕایگەیاند: ئەمریکا ئەم هێرشانە شەرمەزار دەکات لەوانە هێرشەکانی 14 و 15ـی مانگی تەممووز بۆ سەر ژێرخانی نەوتی کێڵگەکانی خورمەڵە و سەرسنک لە هەرێمی کوردستان. 
 
پێویستە حکومەتی عێراق دەسەڵاتی خۆی بەکاربهێنێت بۆ ڕێگریکردن لە گرووپە چەکدارەکان بە تایبەت بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانیان بۆ سەر ئەو شوێنانەی کۆمپانیا عێراقی و بیانییەکان وەبەرهێنانی تێدا دەکەن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه