ئه‌مڕۆ سێشه‌م 15ی ته‌مووز، ئاژانسی میهر نیوسی ئێرانی بڵاوی كرده‌وه، عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری وه‌زیری ناوخۆی عێراق، له‌گه‌ڵ مەسعوود پزیشکیان، سه‌رۆك كۆماری ئێران له تاران كۆ بووه‌وه، له دیداره‌كه‌یان دووپاتیان له هه‌وڵی هاوبه‌ش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئیسرائیل كرده‌وه.
پزیشكیان گوتی، "ده‌بێت ئێران و عێراق به‌رانبه‌ر به دوژمنه هاوبه‌شه‌كه‌یان [ئیسرائیل] یه‌ك بگرن و پاڵپشتیی یه‌كتر بكه‌ن و لێك دانه‌بڕێن."
هه‌روه‌ها سه‌رۆك كۆماری ئێران ڕای گه‌یاند كه ئیسرائیل "كۆسپ ده‌خاته به‌رده‌م ئاشتی و ئاسایش له ناوچه‌كه،" ده‌یه‌وێت نه‌خشه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ستكاری بكات.
ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه چله‌ی ئیمام حوسێن بوو كه بڕیار وایه ناوه‌ڕاستی مانگی ئاب به‌ڕێوه بچێت. ملیۆنان سه‌ردانیكه‌ری شیعه له ئێران و وڵاتانی تره‌وه سه‌ردانی مه‌زاری ئیمام حوسێن له كه‌ربه‌لا ده‌كه‌ن بۆ شیوه‌نی كوشتنه‌كه‌ی به ده‌ستی خه‌لیفه‌ی ئومه‌وییه‌كان له كۆتایی سه‌ده‌ی حه‌وته‌می زاینی.
له‌م ڕووه‌وه پزیشكیان سوپاسی وه‌زیری ناوخۆی عێراقی كرد بۆ پێشوازیكردن له زیاره‌تكاران.
رۆژی دووشه‌م هه‌ر له تاران، وه‌زیری ناوخۆی عێراق له‌گەڵ هاوتا ئێرانی و پاكستانییه‌كه‌ی كۆ بووه‌وه. هه‌رسێ وڵات دووپاتیان له گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویست بۆ سه‌ردانیكردنی به‌كۆمه‌ڵی مسوڵمانان بۆ مه‌زاری ئیمام حوسێن.
وەڵام بدەوه