Kurdistan Press - رێککەوتنەکە ئاشکرا دەبێت رێککەوتنەکە ئاشکرا دەبێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

رێککەوتنەکە ئاشکرا دەبێت

دوای ئەوەی پەیامی پارتی گەیشتەوە بەغدا، شیعەکان تاوتوێی پەیامەکە دەکەن و  لیژنەکەی سوودانی پێشنیاز دەکات مووچەیەک بنێردرێ، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای دوو مووچە دەکات.

دوێنی دوای تەواو بوونی کۆبوونەوەکەی پارتی، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، پەیامی پارتی گەیاندە سوودانی و مالیکی و سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەغدا، مالیکی داوای کردبوو کە پارتی جارێ پەلە نەکات لە بڕیاری کشانەوە لە پرۆسەی سیاسی عێراق، بەڵێنی دابوو کێشەکە چارەسەر بکات. بارەگای بارزانییش بڵاویکردەوە کە ئەمە دوا دەرفەتە و دەبێت کێشەی مووچە چارەسەر بکەن.

لە ڕۆژانی داهاتوودا کۆبوونەوەیەکی باڵای لایەنە سیاسیەکانی شیعە دەکرێت تاوتوێی پرسی مووچە و کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و پەیامەکەی پارتی دەکەن، لەبەرئەوەی لەوە تێگەیشتوون کە پارتی زۆر جددیە لە پرسی کشانەوە لە پرۆسەی سیاسی عێراق، بۆیە هەر هیچ نەبێ، لەوانەیە مووچەیەک بۆ هەرێمی کورستان بنێردرێ هەتا کێشەکان یەکلایی دەبنەوە.

دوای کۆبوونەوەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی، ڕۆژی سێشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا لیژنەکەی سوودانی پێشنیاز دەکات مووچەیەک بنێردرێت، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامی ناردووە کە دەبێت دوو مووچە بنێرن، پێداگریش لەسەر ئەوە دەکات.

حکومەتی هەرێمی کوردستان وتوویەتی، ئەو ڕێککەوتنەی ئێستا دەیکەن دەبێت بۆ هەموو ساڵەکە بێت، واتە هەتا کۆتایی ساڵ هەر بەردەوام بێت، نەک تەنیا بۆ ئەم یەک دوو مانگە.

 ئەمڕۆ لە هەولێر کۆبوونەوەیەک هەبوو لەگەڵ شاندی دانووستانکاری هەرێمی کوردستان لەبەغدا کە لە کۆبوونەوکەدا مەسرور بارزانی و قوباد تاڵەبانی بەشدار بوون.

لایەنەکانی حکومەت، بەتایبەتیش پارتی و یەکێتی یەک دەنگ و یەک هەڵوێستن بەرامبەر بەغدا،  هاوڕان لەسەر ئەوەی کە ئەوەی بەغدا دەیکات مەبەستی لاوازکردنی هەرێمی کوردستانە و مووچە تێکەڵی کێشە سیاسییەکان دەکات.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاندووە، کۆدەنگی و هاوهەڵوێستی هەیە بۆ دابینکردنی مووچە، لە هەوڵەکان و گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی عێراق بەردەوام دەبن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه