Kurdistan Press - مالیکی: کاندیدە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتوو مالیکی: کاندیدە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتوو | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مالیکی: کاندیدە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتوو

لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتووی عێراق، هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا هەوڵی بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکوەزیران دەدات و دەڵێت: " تاکە کاندیدمان بۆ ئەو پۆستە، نورى مالیکییە".
 
بڕیارە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق ڕۆژی (11-11-2025) بەڕێوە بچێت، هەرچەندە سەدان کەس خۆیان کاندید کردووە بەڵام ئەنجوومەنی کۆمیسیاران تاوەکو ئێستا لیستی کاندیدەکانی  پەسەند نەکردووە.
 
عەقیل فەتلاوی، وتەبێژی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، ڕایگەیاند: تاکە کاندیدی هاوپەیمانییەتیمان بۆ سەرۆکایەتیی حکومەت نورى مالیکییە و جەماوەری هاوپەیمانییەکەشمان پاڵپشتی دەکەن .

 موجاهید تائی، نووسەر و توێژەری سیاسی، پێی وایە ئەگەری گەڕانەوەی مالیکی بۆ سەرۆکایەتیی حکومەت نەک هەر ئەستەمە، بەڵکو مەحاڵە ئەمەش بەهۆی گۆڕانکارییە ناوخۆیی و دەرەکییەکانەوە.

 مالیکی بۆ دوو خولی یەک لەدوای یەکی ساڵەکانی 2006-2014 سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی کرد، بەڵام دوای ئەوەی وڵاتەکە ڕووبەڕووی هەژانێکی تووند بووەوە، پۆستەکەی جێهێشت. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا