Kurdistan Press - لە بەغداوە دڵنییایی دەدرێت لەبارەی کێشەی مووچە لە بەغداوە دڵنییایی دەدرێت لەبارەی کێشەی مووچە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە بەغداوە دڵنییایی دەدرێت لەبارەی کێشەی مووچە

ئەندامیكی كوردی ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی، رایدەگەیەنێ، بە دڵنیاییەوە لەم رۆژانەدا كیشەی مووچە چارەسەر دەبێ، ئیتر ئەوكات رووڕەشی و ریسوایی بۆ ئەو خۆفرۆش و بەكرێگیراو و جاشانە دەمێنێتەوە کە دەهۆڵ و شاباشی لەناوچوونی ئەو هەرێمەیان لێ دەدا و، بوونە زوڕناژەن و وەرگێڕ و ملكەچی نەیارانی کوردستان.

سەگڤان سندی، جێگری سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق، راگەیاند: ”لەوەتەی دەسەڵاتدارانی بەغدا بڕیاریان داوە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان ببڕن و فشاری زیاتر بخەنە سەر هەرێمی كوردستان، لەنێو كوردستانیشەوە كۆمەڵێ تازەپەرلەمانتار و كۆنەپەرلەمانتاری خۆفرۆشی خۆچەمێن و بەكرێگیراو، هاوكات لەگەڵ فشاری میلشیاكان و درۆنەكانیان و بڕینی مووچەی كوردستانیان، رۆژانە درۆ بۆ خەڵكی كوردستان دەهۆننەوە و پەرێزی دەسەڵاتدارانی مووچەبڕی بەغدا پاك دەكەنەوە و بێتاوان پیشانیان دەدەن، لە هەمان كاتدا حكوومەتی هەرێمی كوردستان تاوانبار دەكەن!“

ئەو پەرلەمانتارەی كوردەی عێراق گوتیشی: ”بە دڵنیاییەوە لەم رۆژانەدا كێشەی مووچە چارەسەر دەبێ، ئیتر ئەوكات رووڕەشی و ریسوایی بۆ ئەو خۆفرۆش و بەكرێگیراو و جاشانە دەمێنێتەوە کە دەهۆڵ و شاباشی لەناوچوونی ئەو هەرێمەیان لێ دەدا و بوونە زوڕناژەنی نەیارانی کوردستان، بەڕاستی خەڵكی كوردستانیش دەبێ باش بزانێ، ئەوە كێ بوو هەوڵی دەدا مافەكانیان لە بەغدا وەربگرێت و كێیش بوو بۆ كۆكردنەوەی دەنگ هەموو رۆژێك دۆخی دەروونیی خەڵكی كوردستانیان تێكدەدا و بانگەشەی لەناوچوونی هەرێمی كوردستانیان لێ دەدا.“

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه