Kurdistan Press - موڵک و خانووی حکومەتی عێراق لە دەرەوەی وڵات دەستیان بەسەر دەگیرێ موڵک و خانووی حکومەتی عێراق لە دەرەوەی وڵات دەستیان بەسەر دەگیرێ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

موڵک و خانووی حکومەتی عێراق لە دەرەوەی وڵات دەستیان بەسەر دەگیرێ

دادگای فەڕەنسا بڕیاری فرۆشتنی ئەو خانووبەرانە دەدات كە خاوەندارێتییان بۆ عێراق دەگەڕێتەوە لەو وڵاتەدا، بەهۆی ئەوەی باجێكی زۆریان لەسەر كۆبووەتەوە و نەیانداوە.

میدیای میلیشیاكانی حەشدی شەعبی ئاشكرایان كرد، دادگای فەڕەنسا بڕیاری داوە ژمارەیەكی زۆر لەو خانووبەرانەی كە خاوەندارێتییان بۆ عێراق دەگەڕێتەوە، بفرۆشن.

لەمبارەیەوە (الخبير القانوني) شارەزای یاسایی، بە كەناڵێكی میلیشیاكانی راگەیاندووە: ”بەپێی یاسای نێودەوڵەتی و ڕێككەوتنەكان، تەنیا باڵاخانەی باڵوێزخانە، یان پاشكۆی رۆشنبیری و سەربازی، یان پاشكۆ بازرگانییەكانی سەر بە باڵوێزخانە دەكەونە ژێر سەروەریی دەوڵەتی عێراق، بۆیە ئەو شوێنانە ناتواندرێت كڕین و فرۆشتنیان پێوە بكرێت لە لایەن دەوڵەتی میواندار.“

ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە ئەو موڵكانەی هەن، بەشێكیان خاوەندارێتییان بۆ دەزگای هەواڵگریی رژێمی بەعس دەگەڕێتەوە كە چالاكیی یاسایی و نایاساییان تێدا كراوە، بەشێكیشیان بۆ مەبەستی رۆشنبیری بەكار هێندراون، لە نێویشیاندا قوتابخانەی عێراقی لە فەڕەنسا هەیە.

شارەزایەكە ڕوونی كردووەتەوە: ”فەڕەنسا دەڵێ ئەو موڵكانە دەفرۆشین بەهۆی ئەوەی بڕە باجێكی زۆریان لەسەرە و باجەكە نەدراوە، لە وڵاتانی ئەورووپا هەموو شتێك باجی لەسەرە.“

لەمبارەیەوە بەختەوەر سەپان، پارێزەر راگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق بەرپرسی یەكەمە لە پێنەدانی ئەو باجانەی كە لەسەر موڵكەكانی عێراقن لە دەرەوەی وڵات، چونكە ئەو وەزارەتە پێویستە ساڵانە حیساباتی هەموو موڵك و ماڵەكانی عێراقی لە دەرەوەی وڵات لەبەردەست بێت و هەر موڵكێك باجی لەسەر بێت، پارەی باجەكەی خەرج بكرێت تاوەكوو تووشی ئەم بڕیارە نەبێت كە موڵكەكانی عێراق لە فەڕەنسا دەستیان بەسەردا گیراوە و دەفرۆشرێن.

ئەوەشی خستە ڕوو، كەمتەرخەمیی وەزارەتی دارایی عێراق خەریكە زەرەری زۆر لە عێراق دەدات، لە لایەكەوە چاوپۆشیی لە بەقاچاخبردن و ئاودیوكردنی دۆلار دەكات، لە لایەكی ترەوە ئاگای لەوە نییە كە موڵك و ماڵێكی زۆری عێراق لە وڵاتانی دونیا هەن و باجەكانیان نەدراوە، ئیتر بەم جۆرەش بەردەوام زەرەر بەر ئابووریی عێراق و موڵك و ماڵەكانی دەگات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه