Kurdistan Press - لە حەشدی شەعبی قەوما لە حەشدی شەعبی قەوما | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە حەشدی شەعبی قەوما

لەکاتێکدا چوارچێوەی هاوئاهەنگی ڕەتی دەکاتەوە.. ئەمەریکا شەڕی بێدەنگی دەست پێ کردووە و لە ڕێگەی داراییەوە دەست بەخنکاندنی حەشدی شەعبی دەکات

هەرچەندە هێزەکانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی هەر پەیامێکی ئەمەریکایی سەبارەت بە حەشدی شەعبی ڕەت دەکەنەوە، بەڵام گۆڕەپانی عێراق گۆڕانکاریی بێدەنگ بەخۆیەوە دەبینێت کە بە ڕاگرتنی کتوپڕی مووچەی چەکدارەکانی و خۆدزینەوەی بانکەکان لە خەرجکردنی بە بیانووی "کێشەی تەکنیکی" دەرکەوتووە. لەنێوان ڕەتکردنەوەی ئاشکرا و کاریگەریی شاراوەدا، پرسیاری رژد دێتە ئاراوە: ئایا فشاری ئەمەریکا لە ڕێگەی داراییەوە دەستی پێ کردووە؟ ئایا ئەم سڕکردنە ناڕاستەوخۆیە ڕێگە بۆ پڕۆژەی هەڵوەشاندنەوەیەکی قۆناغ بە قۆناغ خۆش دەکات؟

فەتح: هیچ پەیام و دەستوەردانێکی ئەمەریکی نییە

مەحموود حەیانی ئەندامی هاوپەیمانیی فەتح، لە لێدوانێکدا بۆ "بەغداد ئەلیەوم" دەڵێت، قسەکردن لەسەر گەیشتنی پەیامی فەرمیی ئەمەریکا سەبارەت بە حەشدی شەعبی بە حکوزمەتی عێراق، هیچ ڕاستییەکی تێدا نییە. دووپاتیش دەکاتەوە کە حکوومەت هەر دەستوەردانێکی دەرەکی لە کاروباری ناوخۆدا ڕەت دەکاتەوە، بەتایبەت ئەوانەی پەیوەستن بە دامەزراوە تەناهیی و سەربازییە فەرمییەکانەوە"

حەیانی ڕوونی دەکاتەوە کە حەشدی شەعبی دامەزراوەیەکی تەناهیی فەرمییە، وەک پۆلیس و سوپا، و ڕاستەوخۆ بە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانەوە بەستراوەتەوە و دووپاتی دەکاتەوە کە هیچ پاساوێک بۆ دەستوەردانی دەرەکیی ئەمەریکی یان جگە لەویش نییە، و هەر پەیامێکیش بگات، لەلایەن حکوزمەت و لایەنە سیاسییەکانەوە ڕەت دەکرێتەوە.

مووچە ڕادەگیرێت و بانکەکان هەڕەشەی سڕکردن دەکەن

بەڵام هاوتەریب لەگەڵ ئەم ڕەتکردنەوەیە، ڕۆژانی ڕابردوو مووچەی چەکدارانی حەشدی شەعبی دواکەوت، دوای ئەوەی کۆمپانیای "كی کارد" ڕەتی کردەوە پارەکان خەرج بکات، سەرەڕای ئەوەی وەزارەتی دارایی دووپاتی کردەوە کە پارەکانی بە شێوەیەکی ئاسایی ناردووە. هەرچەندە دواتر دەستەی حەشد ڕای گەیاند کە ڕاگرتنەکە بەهۆی نوێکردنەوەی سیستەمەوە بووە، بەڵام کاتی ڕووداوەکە و دووبارەبوونەوەی لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوودا، گومانی رژدی لەسەر بوونی هۆکاری غەیرە تەکنیکی دروست کردووە.

هەندێک لە سیاسییەکان باسیان لە "فشاری نافەرمی" کردووە کە لەلایەن چەند لایەنێکی دەرەکییەوە، کە پێدەچێت ئەمەریکی بن، دەخرێتە سەر بانکەکان بۆ ڕێگری کردن لە مامەڵەی دارایی لەگەڵ ئەو دامەزراوانەی کە بە نائارام لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی وەسف دەکرێن، وەک ئاماژەیەک بۆ ئەو گرووپانەی حەشد کە نەخراونەتە ناو سیستەمی پابەندبوونی ئەمەریکییەوە.

چاودێران: خنکاندنی دارایی لەبری هەڵوەشاندنەوەی ئاشکرا

بەپێی چاودێرانی سیاسی، ئەوەی ڕوو دەدات ڕەنگە هەوڵێکی ڕاستەوخۆ نەبێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی حەشد، بەڵکو شێوازێکی نوێی فشارە لە ڕێگەی ئامرازی ناسەربازییەوە کە پشت بە وشککردنی سەرچاوە داراییەکان و دروستکردنی دۆخێکی قەیرانی دارایی دەبەستێت، تا لە کۆتاییدا بە شێوەیەکی قۆناغ بە قۆناغ ماندووی بکات.

ئەو چاودێرانە ئاماژە بەوە دەکەن کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریكا کە ڕووبەڕووی قورسی دەبێتەوە لە سەپاندنی بڕیاری ستراتیجی لە دەرگای حکوومەتی عێراقەوە، دەستی کردووە بە جووڵاندنی ئامرازە داراییەکانی وەک سیستەمی پابەندبوونی بانکی، بۆ گەیاندنی پەیامی ناڕاستەوخۆ بە بەغدا سەبارەت بە لێخۆشنەبوون لەو دامەزراوانەی پێوەندییان بە گرووپە چەکدارەکانەوە هەیە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه