Kurdistan Press - کۆبوونەوە گرنگەکە دەسپێدەکات کۆبوونەوە گرنگەکە دەسپێدەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کۆبوونەوە گرنگەکە دەسپێدەکات

شاندى هەرێمى کوردستان لە بەغداد لەگەڵ ئەنجوومەنى ئابووریى عێراق کۆدەبێتەوە و دەرەنجامەکەی سبەی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق هەڵوەستەی لەسەر دەکرێت.

چەند ڕۆژێکە شاندی هەرێمی کوردستان لە بەغدایە، ژمارەیەک کۆبوونەوەیان لەگەڵ کۆمپانیاى سۆمۆ، نوێنەرى وەزارەتى نەوت، نووسینگەى سەرۆکوەزیرانى عێراق ئەنجامداوە، بەو ئامانجەی بگەنە خاڵی ڕێککەوتن و کێشەی مووچە و هەناردەی نەوت چارەسەر بکرێت.

ئاڤا، ئەمڕۆ دووشەممە شاندى هەرێمى کوردستان لەگەڵ ئەنجوومەنى ئابووریى عێراق کۆدەبێتەوە و بڕیارە لە کۆبوونەوەى سبەى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق هەڵوەستە لەسەر گفتوگۆکانی نێوان شاندى هەرێمى کوردستان و حکومەتى فیدراڵ بکرێت.

ئەمڕۆ ناوەڕۆکی ئەنجامی کۆبوونەوەکانی نێوان شاندی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی عێراق، لە کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی باڵای ئابووریی عێراق بە سەرۆکایەتیی فوئاد حوسێن و بەشداریی وەزیرانی دارایی و بازرگانی و کشوکاڵی عێراق و سەرۆک و پارێزگاری بانکی مەرکەزی و دەستەی وەبەرهێنانی عێراق تاوتوێ دەکرێت

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه