Kurdistan Press - ڕێککەوتنی مووچە نزیکە و کۆتا واژۆ ماوە ڕێککەوتنی مووچە نزیکە و کۆتا واژۆ ماوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڕێککەوتنی مووچە نزیکە و کۆتا واژۆ ماوە

هەردوو شاندی هەرێم و حکومەتی فیدراڵیی عێراق لە بەغدا گەیشتوونەتە ڕێککەوتنی بەرایی لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت و پشکی بەکارهێنانی ناوخۆیی، بەڵام پرسی شایستە داراییەکانی کۆمپانیاکانی نەوت ماوە. 

بەغدا: نەوت هەناردە بکرێتەوە چیتر کێشەی مووچەی هەرێم نامێنێت

تاوەکو درەنگانی شەوی رابردوویش شاندی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا لەبارەی پرسی رادەستکردن و هەناردەکردنەوەی نەوت لە کۆبوونەوەدا بوون.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەغدا گوتی: "هەردوولا گەیشتوونەتە رێککەوتنی بەرایی لەبارەی رادەستکردن و هەناردەی نەوت و رادەستکردنى 50%ى داهات. بڕیارە کۆبوونەوەیەکی دیکە بە بەشداریی ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزیریی ئابووری لەسەر هەمان پرس بکرێت."

شاندەکەی هەرێم بە سەرۆکایەتیی کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سرووشتییەکانە و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدراڵی کۆبووەتەوە.

ڕێککەوتنە بەراییەکە وایە رۆژانە هەرێمی کوردستان 280 هەزار بەرمیل نەوت بۆ هەناردەکردن رادەستی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) بکات و 120 هەزار بەرمیلی دیکەش لە نێوخۆدا بەکاربهێندرێت.

حکومەتى هەرێم رێککەوتنەکەى پشتڕاست کردەوە و گوتی:" رێککەوتنەکە پەسندکردنى کۆتایی ماوە. ئەگەر کێشەى بۆ دروست نەبێت، لە کۆبوونەوەى داهاتووى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق پەسەند دەکرێت".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه