هاوپەیمانیی نەسڕ بە سەرۆکایەتیی حەیدەر عەبادی، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، هاوپەیمانییەکە و کاندیدەکانی، بەشداریی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران ناکەن و تەنها پاڵپشتیی ئەو کاندیدانە دەکەن، کە بە "گونجاو و لێهاتوو"ـیان دەزانن لەناو لیستی هاوپەیمانیی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی.
هاوپەیمانییەکە دەشڵێت، هۆکاری بەشدارینەکردنیان لە هەڵبژاردندا، دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی پتەویی لە سەپاندنی کۆنترۆڵی یاسایی کە رێگری لە دەستکاریکردن و کڕینی دەنگەکان بکات، هەروەها بەکارهێنانی سامانی گشتی و سامانی دەوڵەت، بۆ بەرژەوەندیی تایبەت.
هاوپەیمانیی نەسر جەختیش لە پێویستیی راستکردنەوەی پرۆسەی هەڵبژاردن دەکاتەوە.
بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، رۆژی 11ـی 11ـی 2025، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەدەچێت.
وەڵام بدەوه