Kurdistan Press - عێراق بە تووندی هاتە دەنگ عێراق بە تووندی هاتە دەنگ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

عێراق بە تووندی هاتە دەنگ

سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق، ڕایگەیاند:

لە دەستدرێژییەكی ستەمكارانە و ترسنۆكانەدا، لە كاتژمێر 02:15 تا 03:45ی ئەمڕۆ سێشەممە 24/6/2025، چەند فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی خۆكوژی بچووك، چەند پێگەیەكی سەربازیی عێراقیان بە ئامانج گرت و زیانی زۆر گەورەی بە سیستەمی ڕادار لە سەربازگەی تاجیی باكووری بەغدا و بنكەی سەربازیی ئیمام عەلی لە پارێزگای زیقاڕ گەیاندووە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.

دەشڵێ: هێزە عێراقییەكان توانییان هێرش و هەوڵی دەستدرێژی بۆ سەر چوار شوێنی دیكەی جیاواز پووچەڵ بكەنەوە و فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكان بخەنە خوارەوە.

دەشڵێ: هەموو ئەو شوێنە بە ئامانجگیراوانە، بنكە و پێگەی سەربازیی سەر بە هێزە ئەمنییەكانی عێراق بوونە وبەرپرسان و ئەفسەران و كارمەندانی شوێنەكان لە هێزە ئەمنییە عێراقییەكان بوونە.

وتەبێژی فەرماندەی هێزە چەكدارەكانی عێراق، دەشڵێ: لە بەرئەنجامی ئەو هێرشەدا، سەرۆك وەزیرانی عێراق، فەرمانی پێكهێنانی لیژنەیەكی هونەری و هەواڵگریی باڵای داوە كە لە نوێنەری هەموو دەزگا ئەمنییە پەیوەندیدارەكان پێك بێ، بۆ لێكۆڵینەوە لە هێرش و دەستدرێژییەكە و ئاشكراكردنی هێرشكاران و چاودێریی ئەنجامی تەواوی لێكۆڵینەوەكان دەكات.

دەشڵێ: ئەم جۆرە تاوانكارییە، بەبێ لێكەوتە تێناپەڕێ و هێزەكانمان وەك قەڵغانی پاراستنی عێراق و سەروەرییەكەی دەمێننەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا