عه‌باس عه‌رداوى له چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگیى شیعه ئاشكراى كردووه، گوشارێكى ئه‌مه‌ریكى له‌سه‌ر بانكى رافیده‌ین هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى مووچه‌ى چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى ببڕێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 23ى حوزه‌یران، چه‌ندان په‌یج و ماڵپه‌ڕى عێراق هه‌واڵى ئه‌وه‌یان بڵاو كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ریكا گوشار ده‌خاته سه‌ر بانكی رافیده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى مووچه‌ى چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى رابگرێت. زۆربه‌ى ماڵپه‌ڕه‌كانیش په‌یامێكى عه‌باس عه‌رداوی به‌رپرس له چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگیى شیعه‌یان كردووه‌ته سه‌رچاوه.
له ده‌قى په‌یامه‌كه‌ى عه‌رداویدا هاتووه، "گوشارێكى ئه‌مه‌ریكى بۆ سه‌ر بانكى رافیده‌ین هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى مووچه‌ى حه‌شدى شه‌عبى نه‌دات، ئه‌مه‌ش بابه‌تێكى ترسناكه له ده‌ستوه‌ردان له كاروبارى ناوخۆ، هه‌روه‌ها گوشاره بۆ سه‌ر رۆڵه‌كانى گه‌ل كه به‌رپرسیارێتیى كۆمه‌ڵایه‌تییان هه‌یه له دابینكردنى بژێوى خێزانه‌كانیان".
نیگه‌رانیى لایه‌نه شیعه‌كان له بڕینى مووچه‌ى میلیشیاى حه‌شدى شه‌عبى له كاتێكدایه، بۆ دوو مانگ ده‌چێت به‌غدا هیچ مووچه‌یه‌كى بۆ فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان نه‌ناردووه

.
وەڵام بدەوه