Kurdistan Press - مەترسییەکە گەیشتە عێراق مەترسییەکە گەیشتە عێراق | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مەترسییەکە گەیشتە عێراق

عێراق هێزێكی زۆری لە دەوروبەری بنكەی عه‌ین ئەسەدی سوپای ئەمریكا بڵاوه‌ پێكرد

دوای هێرشەكەی ئەمریكا بۆ سەر بنكە ئەتۆمییەكانی ئێران، عێراق هێزێكی زۆری لە دەوروبەری بنكەی (عه‌ین ئەسەد)ی سوپای ئەمریكا لە پارێزگای ئەنبار بڵاوه‌ پێكرا.

ماڵپەڕی (العربي الجديد) لە زاری چەند بەرپرسێكی وەزارەتی بەرگریی عێراقەوە بڵاوی كردەوە، یەكە هەواڵگرییەكانی وەزارەتی بەرگری و هێزە زرێپۆشەكان لە دەوروبەری بنكە (عه‌ین ئه‌سەد) لە رۆژئاوای ئەنبار بڵاوەیان پێكراوە، ڕێگە بە چوونە ناوەوە و هاتنە دەرەوەی هیچ ئۆتۆمبێلێك بۆ ناوچەكانی نزیك لە بنكەكە نادەن، تەنیا دانیشتوانی گوندەكانی دەوروبەری بنكەكە نەبێت، جگە لەوەش، فڕۆكەی چاودێری لە ئاسمانەوە چاودێریی دۆخەكە دەكات.

ئەوەش ئاشكرا كراوە كە سەربازگەی (ڤیكتۆری) لە نزیك فڕۆكەخانەی بەغدا، ڕێوشوێنی هاوشێوەی تێدا گیراوەتە بەر، سەرەڕای ئەوەی لە هەفتەی رابردوودا هەڵمەتێكی فراوان كراوە و هەموو ئەوانە لە بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا گەڕێندراونەتەوە كە سەربازی نین.

ئەم ڕێوشوێنانە دوای ئەوە دێت كە میلیشیاكانی نزیك لە ئێران لەنێو حەشدی شەعبی، پێشتر هەڕەشەی ئەوەیان كردبوو كە ئەگەر ئەمریكا هێرش بكاتە سەر ئێران، ئەوا بە هەموو توانایان لە بنكەكانی ئەمریكا دەدەن لە ناوچەكە.

لەمبارەیەوە ئەحمەد نعێمی، شارەزای ئەمنیی عێراقی رای گەیاندووە كە هەر هێرشێك بكرێتە سەر بنكەكانی ئەمریكا لە عێراق یانیش بەرژەوەندییەكانی ئەو وڵاتە، ئەوا لە ئەنجامدا ئەمریكا كاردانەوەیەكی زۆر توندی لە عێراق دەبێت. 

جەختیشی كردۆتەوە: ”تا ئێستا ڕوون نییە كە ئەو میلیشیایانە هەڕەشەكانیان جێبەجێ دەكەن و بنكەكانی ئەمریكا لە عێراق دەكەنە ئامانج یان نا، بەڵام ئەگەر بە كردەیی ئەمە ڕووی دا، ئەمریكا بە توندی بارەگاكانی میلیشیاكان و سەركردەكانیان دەكاتە ئامانج.“

ڕاشكاوانەش رای گەیاندووە كە حكوومەتی عێراق ناتوانێت هیچ بكات، ئەگەر میلیشیاكان لەسەر داوای ئێران هێرش بكەنە سەر بنكەكانی ئەمریكا.

جێی باسە پیشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە، گوتەبێژی باڵوێزخانەی ئەمریكا لە عێراق، لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی (ئەلجەزیرە) پێوەند بە ئەگەری بوونی مەترسی لەسەر نوێنەرایەتیە دیپلۆماتیەكانی ئەمریكا لە عێراق، نەخاسمە دوای هێرشەكەی بەرەبەیانیی ئەمڕۆی فڕۆكە ئەمریكییەكان بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمیەكانی ئێران، رایگەیاند: ”باڵوێزخانەمان لە بەغدا و كونسوڵخانەی گشتییمان لە هەولێر، دانەخراون و كاری ئاسایی خۆیان دەكەن و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا زۆر بە وردی چاودێریی دۆخە ئەمنییەكە دەكات.“

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه