Kurdistan Press - عێراق بە تووندی هاتە دەنگ عێراق بە تووندی هاتە دەنگ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

عێراق بە تووندی هاتە دەنگ

حکومەتی عێراق لە راگەیێندراوێکدا نیگەرانیی قووڵی خۆی دەربڕی و هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی نێو خاکی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی سەرکۆنە کرد و رایگەیاند، ئەو پەرەسەندنە سەربازییە "هەڕەشەیەکی مەترسیدارە بۆ سەر ئاسایش و ئاشتی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست."

لە راگەیێندراوەکەدا، کە ئەمڕۆ یەکشەممە 22ی حوزەیرانی 2025 باسم عەوادی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق بڵاویکردووەتەوە، هاتووە: "عێراق بەتەواوی بەکارهێنانی هێز لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان رەتدەکاتەوە و داوای رێزگرتن لە سەروەریی وڵاتان و هێرشنەکردنە سەر دامەزراوە گرنگەکانی دەکات، بەتایبەتی ئەوانەی لەژێر چاودێریی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمدان و بۆ مەبەستی ئاشتییانە بەکاردەهێندرێن."

حکومەتی عێراق جەختی لەوە کردووەتەوە "چارەسەری سەربازی ناتوانێت جێگرەوەی دیالۆگ و دیپلۆماسی بێت" هەروەها پێیوایە، "بەردەوامبوونی ئەم هێرشانە دەبێتە هۆی پەرەسەندنێکی مەترسیدار کە دەرەنجامەکانی سنووری هەموو وڵاتێک تێدەپەڕێنێت و کاریگەری لەسەر سەقامگیریی ناوچەکە و جیهان دەبێت."

گوتەبێژی حکومەتی عێراق دەڵێت، "جەنگەکان جگە لە وێرانکاری شتێکی دیکە بەجێناهێڵن و پێویستە بەرپرسیارێتیی هێزە گەورەکان و رێکخراوە نەتەوەییەکان لەسەر دوورخستنەوەی جیهان بێت لە قەیرانی زیاتر، نەک هەڵگیرساندنی."حکومەتی عێراقدا داوای هێورکردنەوەی دەستبەجێ و کردنەوەی کەناڵی دیپلۆماسیی بەپەلە دەکات بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە و کارکردن بۆ دامرکاندنەوەی قەیرانەکە، بە شێوەیەک کە ئاسایشی هاوبەش بپارێزرێت و رێز لە یاسای نێودەوڵەتی و گەڵاڵەنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بگیرێت."

بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە، 22ی حوزەیرانی 2025، ئەمریکا لە رێگەی فرۆکەی جەنگی  پێشکەتوو ناسراو بە فرۆکەی تارمایی بی 52 و بە بۆمبی حەشارشکێنی GBU-57 و، شەش بۆمبی لەو سێ دامەزراوەیە داوە و بەگوتەی ترەمپ زیانی گەورەی پێگەیاندوون.

 

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا