Kurdistan Press - مەترسییە گەورەکە لە عێراق راگەیاندرا مەترسییە گەورەکە لە عێراق راگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

مەترسییە گەورەکە لە عێراق راگەیاندرا

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق نیگەرانی و ترسی گەورەی عێراقی لە ئەگەری بڵاوبوونەوەی مادە تیشکدەرەکان لە ناوچەکەدا رادەگەیەنێت و دەشڵێت: "داوا لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دەکەین، ڕێوشوێنی بەپەلە و خێرا بگرنەبەر بۆ ڕێگریکردن لە کارەساتێکی مرۆیی."

نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، بڵاوی كردەوە: "لە ژێر ڕۆشنایی هەڵکشانی سەربازیی مەترسیدار لە نێوان ئیرائیل و کۆماری ئیسلامی ئێران کە بە ئامانجگرتنی دامەزراوە ئەتۆمی و سەربازییەکان لەخۆدەگرێت، عێراق نیگەرانییەکی گەورەی خۆی لە مەترسییە قورسەکانی ئەگەری بڵاوبوونەوەی ماددە تیشکدەرەکان لە ناوچەکەدا دەردەبڕێت."

ئاماژە بەوەشکراوە: "بەردەوامبوونی ئەم شەڕە نەک هەر مەترسییە لەسەر ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ، بەڵکوو هەڕەشە و کارەساتی تەندروستی و ژینگەیی لەسەر ئاستی جیهانی دروست دەكات."

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، جەختیشی کردەوە: "حکوومەتی عێراق ئامادەیە هاوکاری هەموو لایەنەکان بکات بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەم قەیرانە و ڕزگارکردنی خەڵک لە بەڵای جەنگ و ڕێگریکردن لە ڕاکێشانی بۆ ناو ململانێیەکی فراوانتر".

ئەوەشی خستووەتە ڕوو: "داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین کە ئەنجوومەنی ئاسایش و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی نوێنەرایەتی دەکەین، ڕێوشوێنی بەپەلە و خێرا بگرنەبەر بۆ ڕێگریکردن لە کارەساتێکی مرۆیی".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا