وەزارەتی دەرەوەی عێراق داوا لە هاوڵاتییانی وڵاتەکەی لە ئێـ.ـران دەکات، خۆیان لەو شوێنانە بەدووربگرن کە ئەگەری هێرشکردنەسەریان هەیە.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، "لەبەر رۆشنایی بەردەوامیی گرژییە ئەمنییەکانی ئێستا لە ژمارەیەک شاری ئێـ.ـران، لە ئەنجامی هێرشە دووبارەکانی ئیـ.ـسـرائیل، وەزارەتی دەرەوە داوا لەو عێراقییانە دەکات کە نیشتەجێی ئێـ.ـرانن، ئەوپەڕی وریابن و خۆیان لەو شوێنانە بەدووربگرن کە ئەگەری هەیە ببنە ئامانجی ئەو هێرشانە".
وەزارەتەکە داواش لەو هاوڵاتییانە دەکات، پابەندی رێنماییەکان بن کە لەلایەن دەسەڵاتە فەرمییەکانەوە دەرچووە، هەروەها لە کاتی پێویست یان لە حاڵەتی نەخوازراودا، پەیوەندی بکەن بە باڵیۆزخانەی عێراق لە تاران و کونسوڵخانەکانی لە شارەکانی دیکە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق، نیگەرانیی وڵاتەکەش بۆ سەلامەتیی عێراقییەکان دووپاتدەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، لەگەڵ نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکاندا لە پەیوەندیی بەردەوامدان بۆ پێشکەشکردنی پاڵپشتیی پێویست بە هاوڵاتییەکانی وڵاتەکەی لە ئێران.
وەڵام بدەوه