سەرۆكی دادگای فیدراڵی دەتوانێت لەسەر موچە بڕیار بدات
ئەندامانی دادگا بە وەرەقە بۆچونەكانیان ناردووە بۆ سەرۆكی
پێش دەستلەكاركێشانەوەیان، ئەندامانی دادگای فیدراڵی بەوەرەقە رای خۆیان لەسەر موچەی موچەخۆران و دەركردنی ئەمری وەلائی داوەتە سەرۆكی دادگای فیدراڵی و ئەو دەتوانێت ئێستا بڕیار بدات.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لە بەغداد راگەیاند بۆ دەركردنی بڕیاری (فەرمان سالاری ) پێویستی بە دادبینی نیە، پێشتر سەرۆكی دادگای فیدراڵی داوای بۆچونی ئەندامانی دادگای فیدراڵی كردووە، هەموو ئەندامانی دادگای فیدراڵی (پێش دەستلەكاركێشانەوە) بۆچونی خۆیان بە وەرەقە پێشكەشی سەرۆكی دادگای فیدراڵی كردووەو بەپێی زانیارییەكان زۆرینە لەگەڵ ئەوەن موچەی موچەخۆران بدرێت و (فەرمان سالاری) دەربكرێت، هەرچەندە ئەوان دەستیان لەكاركێشاوەتەوە بەڵام هێشتا دەستلەكاركێشانەوەكەیان قبوڵ نەكراوەو ئەوان تا ئێستاش دادوەرن.
وەڵام بدەوه