بریكارى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، بۆ پێوه‌ندیى دووقۆڵى عێراق و ئه‌مه‌ریكا، له‌گه‌ڵ جێگرى باڵوێزى ئه‌مه‌ریكا له عێراق كۆ بوونه‌ته‌وه. به‌رپرسه عێراقییه‌كه نیگه‌رانیى به ئه‌مه‌ریكا داوه و گوتوویه‌تى، "دووباره راگه‌یاندنى هۆشداریى ته‌ناهى له عێراق گونجاو نییه".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 18ى حوزه‌یران، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق راگه‌یه‌نراوێكى بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، محه‌مه‌د حوسێن به‌حرولعلوم بریكارى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، بۆ پێوه‌ندییه‌كانى دووقۆڵیی عێراق و ئه‌مه‌ریكا، له‌گه‌ڵ ئه‌لیزابیس ترۆدۆ جێگرى باڵوێزى ئه‌مه‌ریكا له عێراق كۆبووه‌ته‌وه.
ترۆدۆ باسى له‌وه كردووه كه ئه‌مه‌ریكا له هیچ ئۆپراسیۆنێكى سه‌ربازى به‌شدار نابێت و پابه‌نده به پشتیوانیكردنى عێراق له پاراستنى ته‌ناهى و سه‌قامگیرییه‌كه‌ى. له هه‌مان كۆبوونه‌وه باسى كشاندنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ر و خێزانه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له عێراق كراوه، بریكارى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، نیگه‌رانیى ده‌ربڕیوه له‌وه‌ى دووباره راگه‌یاندنى هۆشداریى ته‌ناهى له عێراق، له‌گه‌ڵ ئه‌و بارودۆخه ته‌ناهییه ناگونجێت كه حكوومه‌تى عێراق كۆششى بۆ ده‌كات.
هه‌فته‌ى رابردوو ئه‌مه‌ریكا چه‌ند جارێك له رێگه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه و باڵوێزخانه‌كه‌ى له عێراق، هۆشداریى به هاووڵاتییانى ئه‌مه‌ریكى دا، گه‌شت بۆ عێراق نه‌كه‌ن و ئه‌وانه‌ى ناپێویستن له كارمه‌ند و خێزانه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له عێراق بكشێنه‌وه.
وەڵام بدەوه