Kurdistan Press - دادگەی فیدڕالی بریار دەدات دادگەی فیدڕالی بریار دەدات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دادگەی فیدڕالی بریار دەدات

د. ڤیان سەبری، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: سبەی دادگای فیدرالی كۆ دەبێتە‌وە لەسەر ئەو تانەیەی كە فەرمانبەرانی هەرێم داویانە بۆ پرسی مووچە و داوای دەركردنی فەرمانی وەلائی دەكەن لەسەر بڕیارەكەی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ راگرتنی مووچەی مووچەخۆرانی كوردستان، بۆیە سبەی چاوەڕوان دەكرێت دادگای فیدرالی لە ‌بەرژەوەندیی مووچەخۆرانی كوردستان بڕیار بدات بە ‌بەردەوامیی پێدانی مووچە لە ‌بەغداوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، دۆخی عێراق هی ئەوە نییە كە قەیرانی دیكەی بۆ دروست بكرێت، شەڕی ناوچەكە و دۆخی ناوخۆیی ئەوە دەخوازێت كە قەیرانەكان قووڵ نەكرێنەوە، بۆیە پێشبینیی دەكرێت كە لە ‌بەرژەوەندیی خەڵكی كوردستان بڕیار بدرێت و قسەكانی سەرۆكی دادگای فیدرالییش هەر ئەوەی لێ چاوەڕوان دەكرێت كە بەو ئاراستەیە بڕیار بدرێت، ئەویش دەركردنی ئەمری وەلائی

هەرچەندە وابڕیاربوو ئەمڕۆ دووشەممە دادگای بالای فیدراڵی بڕیار لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەربكات، بەڵام کەوتە سبەی

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه