مەجید تەختی ڕەوانچی، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەمشەو ڕای گەیاند کە عێراق بەرپرسیارە لە بەكارهێنانی ئاسمانەكەی لەلایەن ئیسرائیلەوە و دووپاتی كردەوە کە تاران پلانێک دادەنێت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەموو ئەوانەی "بێلایەنی"یان هەڵبژاردووە.
ڕەوانچی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: "عێراق کۆنترۆڵی وردی بەسەر خاکەکەیدا نییە، بەڵام بەرپرسە."
لە هەڕەشەیەکی ڕووندا ئەوەیشی گوت "پلانێک دادەنێین بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەوانەی لەسەر بێلایەنی دەوەستن."
یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکراشی کرد: "بەرپرسانی عێراقمان ئاگادارکردووەتەوە کە پێویستە سکاڵا پێشکەش بە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بکەن، و پێویستە ئەنجوومەنی ئاسایش دەستدرێژییەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بوەستێنێت."
وەڵام بدەوه