له ماوه‌یه‌كى كورتدا بۆ جارى دووه‌م، محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، دووپات له‌سه‌ر گرنگیى پێوه‌ندیى عێراق و ئه‌مه‌ریكا و مانه‌وه‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان ده‌كاته‌وه، به‌مه‌ش دۆسیه‌ى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان داده‌خات كه له‌لایه‌ن حزبه شیعه‌كانه‌وه داوا ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 24ى نیسان، محه‌مه‌د شیاع سوودانى له‌گه‌ڵ جه‌نه‌راڵ كیڤن لیهى فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان كۆ بووه‌ته‌وه، به‌گوێره‌ى راگه‌یه‌نراوى نووسینگه‌ى سوودانى، له كۆبوونه‌وه‌دا گوێى له راپۆرتى هاوپه‌یمانان گرتووه كه له‌باره‌ى بارودۆخى ته‌ناهى عێراق و جووڵه‌ى رێكخراوى تیرۆریستى داعش بووه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سوودانى دووپاتى له‌سه‌ر گرنگیى پێوه‌ندیى ستراتیجى عێراق و ئه‌مه‌ریكا كردووه‌ته‌وه و به پێوه‌یستى زانیوه گه‌شه به‌و پێوه‌ندییه بدرێت. پێشتریش له میانه‌ى به‌ڕێوه‌چوونى دیدارى سلێمانى، هه‌فته‌ى رابردوو محه‌مه‌د شیاع سوودانى باسى له‌وه كرد كه عێراق ئه‌ندامى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تیی دژ به داعشه و هێزه‌كانیش له‌م چوارچێوه‌یه له عێراقدان.
له سه‌رده‌مى حكوومه‌تى مسته‌فا كازمى، كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان وه‌ك "جه‌نگاوه‌ر" راگه‌یه‌نرا و ئه‌وه‌ى له‌و هێزانه له عێراق ماوه‌ته‌وه، وه‌ك تیمى راوێژكارى سه‌ربازى و ته‌ناهى هاتنه ناساندن. لایه‌نه شیعه‌كان چه‌ندان ساڵه داواى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان ده‌كه‌ن و به تایبه‌تیش هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، جگه له‌مه‌ش چه‌ندان جار به مووشه‌ك و درۆن هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر سه‌ربازگه‌كانیان له عێراق.
وەڵام بدەوه